‌هۆكاره‌ بۆ به‌دخۆراكی منداڵ

وێستگە ستایل-


به‌دخۆراكی یه‌كێكه‌ له‌و كێشانه‌ی‌ به‌شێك له‌ دایكان و باوكیان به‌ ده‌ست منداڵه‌كانیانه‌وه‌ هه‌یانه‌، دكتۆر ئاكۆ كه‌ریم پزیشكی پسپۆڕی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا هۆكار و زیانی به‌دخۆراكی منداڵان باس ده‌كات له‌م بابه‌ته‌دا.

دكتۆر ئاكۆ ده‌ڵێت" ئه‌گەر منداڵ خواردنی باش نەبوو بۆ ماوەیه‌کی زۆر باشترە شیکاری رێژەی مادەی ئاسن لە خوێندا بۆ بکرێ چونکە زۆربەی ئەو منداڵانەی خواردنیان باش نییە کەمی رێژەی مادەی ئاسن لە لەشیان هەیە."

کەمی ئاسن دەبێتە هۆی کەم خوێنن ، بێهێزی ، زیاتر خراب بوونی کەم خواردنی منداڵەکە، ئه‌گەر بۆ ماوەیه‌کی زۆر بەردەوام بێت ئاستی زیرەکی منداڵەکە کەم دەکات.

باشتر وایە پزیشکی تایبەتی منداڵان منداڵەکە ببینێ ئه‌گەر پێویستی کرد دەینێرێت بۆ شیکاری خۆین بۆ دیاریکردنی ڕێژەی ئاسن و دواتر چارەسەری بۆ دەنوسێت ئه‌گەر رێژەکە کەم بوو.


PM:02:52:05/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل