زیان و مه‌ترسیه‌كانی ته‌ماشاكردنی فیلمه سێكسیه‌كان
وێستگە ستایل-
له شه‌وان سایكۆلۆجیای جه‌سته‌ی مرۆڤ به جۆرێك له جۆره‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و هه‌ندێكجار هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كات كه ڕه‌نگه خۆشی نه‌زانێت و لێی بێ ئاگا بێت كه هۆكاری زۆرینه‌ی كێشه‌كانی ڕۆژانه‌یه‌تی.
ئالوده بوون به ته‌ماشاكردنی وێنه و ڤیدیۆ سێكسیه‌كان واده‌كات كه‌سی ئالوده بوو به‌رده‌وام ویستی ئه‌وه‌ی لادروست ببێت كه زیاتر وزیاتر له‌و بابه‌تانه ببینێت و ته‌ماشای بكات و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی و زیانی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌بێت.
پسپۆڕان و توێژه‌رانی بواری ده‌رونی باس له‌وه ده‌كه‌ن ڕۆژانه ته‌ماشاكردنی ڤیدیۆ و فیلمه سێكسیه‌كان كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر مێشك دروست ده‌كات و واده‌كات كه‌سه‌كه شه‌ڕه‌نگێز بێت و ئاره‌زووی ته‌نهایی بكات و به‌م جۆره كه‌سانه ده‌وترێت" قوربانی بیرۆكه‌ی سێكسی"
له دیارترین كاریگه‌ریه نه‌رێنیه‌كانی ئه‌م ڕه‌فتاره بریتیه له كشانه‌وه له كۆمه‌ڵگه بێ ئه‌وه‌ی خۆی هه‌ستی پێ بكات توشی گۆشه گیری ده‌بێت و ئه‌مه‌ش كێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ دروست ده‌كات، هاوكات له‌ڕووی سێكسیه‌وه كه‌سه‌كه متمانه‌ی به هاوسه‌رگیری نامێنێت و وایلێدێت كه‌س به شیاوی دابینكردنی ئاره‌زوه‌كانی خۆی نازانێت ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه تێكڕای جیابوونه‌وه له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا زۆر زیاتره كه ئالوده‌ی ته‌ماشاكردنی ڤیدیۆ و بابه‌ته سێكسیه‌كان بوون.
PM:02:34:05/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 3844
جار خوێنراوه‌ته‌وه