جیاوازی نێوان مریشکی کوردی و مریشکی دەواجن چییه؟
وێستگە ستایل-
مریشکی کوردی هه‌میشه خواستی زۆری له‌سه‌ره له لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تام و چێژی خۆشتره و له ڕووی ته‌ندروستیه‌وه سوودی زیاتره بۆ مرۆڤ، دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراک له‌م بابه‌ته‌دا جیاوازی ته‌واوی نێوان مریشكی كوردی و مریشكی ده‌واجن ڕوون ده‌كاته‌وه.
- سووده ته‌ندروستیه‌کانی مریشکی کوردی :
1- ڕێژه‌ی چه‌وری و کۆلیستڕۆڵی که‌متره بۆیه بۆ نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و به‌رزی فشاری خوێن و چه‌وری خوێن و نه‌خۆشی شه‌کره باشتره له مریشکی ده‌واجن.
2- سه‌رچاوه‌یه‌کی زۆر باشی پڕۆتینه بۆ به‌هێزکردن و بنیات نانی ماسولکه‌کان، بۆ یاریزانی پڕۆڤیشناڵ و له‌شجوانی زۆر به‌که‌ڵکه و له ته‌واوکه‌ری خۆراکی باشتره.
3- هیچ هۆرمۆن و مادده‌ی زیان به‌خشی تیا نیه.
4- ده‌وڵه‌مه‌نده به مادده‌ی ئاسن و زۆر به‌سووده بۆ چاره‌سه‌ری که‌مخوێنی و که‌می مادده‌ی ئاسن و خۆپاراستن لێی به تایبه‌ت له خانمان و مناڵان و نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌کان.
5- بۆ گه‌شه‌ی منداڵ و مێرددمناڵان یه‌کێکه له خۆراکه هه‌ره باشه‌کان له به‌ر سووده زۆره‌کانی و ئاسن هه‌رس کردنی و تام و چێژه خۆشه‌که‌ی.
6- پاراستنی ته‌ندروستی ئێسقان و ددان و جومگه‌کان و ڕێگری کردن له نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و ئێسکه نه‌رمه و سه‌وه‌فان و زوو یه‌ک گرتنه‌وه‌ی شکاوی ئێسك.
7- پاراستنی جوانی پێست و ڕووخسار و هێشتنه‌وه‌ی به گه‌نجی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچی ده‌م و چاو.
8- زیادکردنی ته‌رکیز و به‌هێزکردنی مێشک و ده‌مار و که‌مکردنه‌وه‌ی شت له‌بیر چوونه‌وه و ڕێگری کردن له ئه‌لزه‌هایمه‌ر.
9-به‌هێزکردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش.
10- ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین و کانزاکانی وه‌ک ۰( D/ B1/B2/B3/B6/B12)
- له‌گه‌ڵ ئه‌م سووده زۆرانه پێویسته زیاده‌ڕه‌وی نه‌کرێت له خواردنی و باشتره به کوڵاوی یان برژاوی بخورێت.
- ئه‌و که‌سانه‌ی نابێت مریشکی کوردی بخۆن ( یا زۆر که‌می لێ بخۆن ) :
1- نه‌خۆشی ده‌رده شاهانه ( دا الملوک ).
2- نه‌خۆشی ( Phenylketonuria (PKU) ).
3- ئه‌و که‌سانه‌ی غه‌سلی گورچیله‌یان بۆ ده‌کرێت، سستی مام ناوه‌ند و زۆری گورچیله‌کان.
4- هه‌ستیاری به گۆشتی مریشک .
PM:01:22:05/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 5512
جار خوێنراوه‌ته‌وه