حه‌بی مه‌نع زیان به مێشكی خانمان ده‌گه‌یه‌نێت
وێستگە ستایل-
بۆ یه‌كه‌مجار كۆمه‌ڵێك له زاناكان گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی به شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه حه‌بی مه‌نع ده‌خۆت ئه‌وه به‌شێكی زۆر گرنگی مێشكیان بچووك ده‌بێته‌وه به به‌راورد به‌و ئافره‌تانه‌ی ڕۆژانه ئه‌م جۆره حه‌به ناخۆن.
ئه‌و به‌شه‌ی مێشك كه ئه‌م جۆره ده‌رمانی زیانی پێ ده‌گه‌یه‌نێت په‌یوه‌ندی هه‌یه به به‌رهه‌مهێنانی ڕێژه‌ی سروشتی هۆرمۆنه‌كان و باری ده‌رونی و ئاره‌زووی نانخواردن و ته‌نانه‌ت پاڵنه‌ری سێكسیش هه‌یه.
توێژه‌ره‌وه‌كان له سه‌نته‌ری "مۆنتیفیۆری" پزیشكی له شاری نیویۆرك پشكنینیان بۆ مێشكی 500 ئافره‌ت ئه‌تجامداوه و دواتر گه‌یشتونه‌ته ئه‌م ده‌رئه‌نجامانه و تێبینی جیاوازیه‌كی كاركردنی ئه‌م به‌شه‌ی مێشكیان كردوه به ڕێه‌ی %6 .
دكتۆر مایكل لیبتۆن سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێ" په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ هه‌یه له‌نێوان قه‌باره‌ی ئه‌و به‌شه‌ی مێشك كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به چه‌ندین چالاكی گرنگی له‌شی مرۆڤكه پێی ده‌وترێت" هایپۆسلامۆس" و مانه‌وه‌ی له له‌شدا زۆر گرنگه چونكه چه‌ندین چالاكی ئه‌نجام ده‌دات"
ئه‌م به‌شه‌ی مێشك ئه‌ڵقه‌یه‌كی گه‌یاندنه له‌نێوان كۆئه‌ندامی ده‌مار و ئه‌و به‌شه‌ی له‌ش كه كاریان ده‌ردانی هۆرمۆنه‌كانی له‌شه.
PM:01:05:05/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 6836
جار خوێنراوه‌ته‌وه