نیشانه‌یه‌ك له چاودا ده‌رده‌كه‌وێك ئاماژه‌یه بۆ توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان
وێستگە ستایل-
هه‌مووكات نیشانه‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تاوه ده‌رناكه‌وێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌شه سه‌ندنی حاڵه‌تی نه‌خۆش ده‌كرێت له‌ڕێی چاوی كه‌سی توشبوه‌وه بزانرێت توشی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان بووه یان نا.
كۆمه‌ڵه‌ی شێرپه‌نجه‌ی ئه‌مه‌ریكی له‌ڕاپۆرتێكی تایبه‌ت كه بڵاویانكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" ئه‌و كاته‌ی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی سییه‌كان توشببێت به به وه‌ره‌می بانكۆست كه كار له ده‌ماره‌كانی ناو چاو و به‌شێك له ڕوخسار ده‌كات ئه‌وه چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر كه‌سی نه‌خۆش ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك "وشكبوونه‌وه‌ی پێڵوی چاوكان و له‌گه‌ڵیدا خاڵێكی تاریك له ناوه‌ڕاستی چاو دروست ده‌بێت "
نیشانه سه‌ره‌كیه‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان:
1- كۆكه‌یه‌ك كه زیاتر له سێ هه‌فته به نه‌خۆشه‌وه ده‌مێنێته‌وه.
2-كۆكه‌ی درێژ خایه‌ن و توند تر بوونی كۆكه‌كه به تێپه‌ڕبوونی كات.
3- هه‌بوونی خوێن به كۆكه‌كه‌وه.
4-هه‌وكردنی سییه‌كان .
5- هه‌ستكردن به ئازار له‌كاتی هه‌ناسه‌دان یان كۆكه.
6-توندی هه‌ناسه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام.
7-هه‌ستكردن به ماندوێتی له‌ش و كه‌مبوونه‌وه‌ی ووزه‌ی له‌ش.
8- نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن بێ بوونی هۆكارێكی دیاركراو و دابه‌زینی كێش.
9-گۆڕانكاری له په‌نجه‌كانی ده‌ست هه‌ستی پێ ده‌كرێت.
10-قورسبوونی قوتدانی خۆراك.
11-گۆڕانی ده‌نگی كه‌سی نه‌خۆش.
12- ئاوسانی ڕوخسار و مل.
13- ئازاری به‌رده‌وانی سنگ و شان.
هۆكاره‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان.
1- به‌رده‌وام بوون له كێشانی جگه‌ره بۆماوه‌یه‌كی درێژ.
2-به‌ركه‌وتن به مادده‌ی كیمیاوی .
3- بۆماوه‌ی.
4- هه‌ڵمژینی دوكه‌ڵی جگه‌ره و ژیان له ژنگه‌ی پیس و پڕ له دوكه‌ڵ.
AM:08:44:05/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 14256
جار خوێنراوه‌ته‌وه