بۆ یه‌كه‌مجار له ئه‌مه‌ریكا دڵێكی مردوو له‌لاشه‌ی كه‌سێكی زیندوو ڕوێندرایه‌وه
وێستگە ستایل-
بۆ یه‌كه‌مجار له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك له پزیشكه‌كان توانیان به‌سه‌ركه‌وتووی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ژیاندنه‌وه‌ی دڵی كه‌سێكی مردوو بكه‌ن كه پێش مردنی داوای كردوه جه‌سته‌ی ببه‌خشرێت به كه‌سێك كه پێویستی پێی بێت.
زاناكان له زانكۆی دیوك له ویلایه‌تی "ساوس كارۆلینا" توانیان دڵی كه‌سێك بژیه‌ننه‌وه كه جه‌سته‌ی خۆی به‌خشیوه له‌ڕێی به‌كارهێنانی ئامێرێكی خوێنینی ده‌ستكرد، ئه‌مه بۆته یه‌كه‌مین نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی دڵ له كه‌سێكی مردووبۆ كه‌سێكی زیندوو له ئه‌مه‌ریكا .
بۆ كارپێكردنی ئه‌م دڵه پزیشكه‌كان ناچار بوون ڕێگه‌ی" خوێندان" به‌كاربهێنن و به‌هۆیه‌وه ئۆكسجین و خوێن ده‌گه‌یه‌نرێت به خانه‌كانی دڵ و بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌م ڕێگایه له نه‌خۆشخانه‌ی" ڕۆیال بابوورس" له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدراوه و پزیشكه‌كان به نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی سه‌ركه‌وتوو وه‌سفیان كردوه.
PM:01:21:04/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 7644
جار خوێنراوه‌ته‌وه