پێنج ڕاستی له‌سه‌ر نه‌خۆشی ئایدز ده‌بێت بیزانیت
وێستگە ستایل-
توشبوون به ئایدز و هه‌ڵگری ڤایرۆسی HIV دوو حاڵه‌تی جیاوازه و ئه‌گه‌ر پێت وایه ئه‌مه ڕاسته ئه‌وه مانای وایه به هه‌ڵه‌دا چویت و ئه‌مانه‌ش چه‌ند زانیاریه‌كن له‌سه‌ر جیاوازی نێوان ئایدز و HIV كه پێویسته هه‌موو كه‌سێك بیزانێت.
1-زۆر كه‌س هه‌ڵگری ڤایرۆسی HIV ین به‌ڵام توشبووی ئایدز نین چونكه هه‌تا ئه‌م ڤایرۆسه چالاك نه‌بێت و هێرش نه‌كاته سه‌ر كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش كه‌سه‌كه توشی ئه‌م نه‌خۆشییه نابێت.
2-چالاكبوونی ڤایرۆسی HIV له له‌شدا مانای مردن نییه و له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر نه‌خۆش ده‌توانێت به شێوه‌یه‌كی سروشتی بژی.
3-دوای چه‌ندین ساڵ له چالاكبوونی ئه‌م ڤایرۆسه له له‌شدا نیشانه‌كانی له‌سه‌ر نه‌خۆش ده‌رده‌كه‌وێت و پێش وه‌خت ته‌نها پشكنینی خوێن ئه‌م نه‌خۆشییه ئاشكرا ده‌كات.
4-هه‌ركات نه‌خۆش زانی توشی ئایدز بووه ڕاسته‌وخۆ ده‌بێت ده‌ست به وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری چاكبوونه‌وه‌ی زیاتر بێت.
5-له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی زانستی پزیشكی به‌ڵام به‌رده‌وام توشبوون به‌م نه‌خۆشییه ڕوو له زیادبوونه و به‌رده‌وامیش ئه‌گه‌ری توشبوونی كۆمه‌ڵێكی دیكه هه‌یه به‌م نه‌خۆشییه.
PM:03:13:02/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 5280
جار خوێنراوه‌ته‌وه