چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی خوێن ده‌به‌خشن
وێستگە ستایل-
زۆر كه‌س ناوبه‌ناو خوێن ده‌به‌خشن بۆ ئه‌وه‌ی سوود به جه‌سته‌ی خۆیان و كه‌سی به‌رامبه‌ر بگه‌یه‌نن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا زۆر گرنگ و پێویسته ئاگاداری ئه‌م چه‌ند خاڵه‌بن.
1- پزیشکەکان رێنمایی دەدەن کە راستەوخۆ دوای دەرھێنانی کانۆلاکە.خوێنبەخشەکە دەبێت بۆماوەیەک بە دەست فشارێکی توند بخاتەسەر جێگاکەی تاوەکو رێگە بگرێت لە دزەکردنی خوێن بۆ شانەکانی دەوروبەری کە ھۆکاری شین ھەڵگەرانی دەوروبەری کانۆلاکەیە.
2- ئەگەر بکرێت بۆماوەی رۆژێك پشو بدرێت بەو قۆلەی کە خوێنەکەی لێوەرگیراوە و کاری قورسی پێنەکرێت.
3-دوای تەواوبوونی خوێن بەخشینەکە باشترە چەند خولەکێک بە راکشاوی بمێنێتەوە و خێرا ھەڵنەسێتەوە لەبەرئەوەی بوار بە کۆئەندامی سوری خوێن بدرێت جێگیرببێتەوە و خۆی بگونجێنێت لەگەل لەدەستدانی ئەو قەبارەی خوێنەدا.
4- خواردن و خواردنەوە بەرلەوەی خوێنەکە ببەخشێت یارمەتیدەرێکی دیکەیە تاکو جەستە ئاسانتر خۆی لەگەڵ لەدەستدانی خوێنەکە رابھێنێت
س: دەرمانخانەی ڤاری
PM:12:19:18/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3968
جار خوێنراوهتهوه