ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌گه‌ڵت گۆڕاوه به‌م شێوه‌یه ڕه‌فتار بكه
وێستگە ستایل-
له په‌یوه‌ندی نێوان هاوسه‌ره‌كان كات هه‌یه ڕه‌فتاره‌كانی پیاو یان ئافره‌ت ده‌گۆڕێت به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وی دیكه‌یان بزانێت چۆن ڕه‌فتار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی گرفته‌كه‌یان گه‌وره‌تر نه‌بێت، له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند ڕێنماییه‌ك ده‌زانیت كه هاوكارت ده‌بێت بۆ ڕزگاربوون له‌م دۆخه.
1- پێویسته هۆكاری ئه‌و گۆڕانكاریه بزانیت كه تیایدا ڕویداوه:
ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت هاوسه‌ره‌كه‌ت گۆڕاوه ئه‌وه پێویست ناكات ڕاسته‌وخۆ وا بیر بكه‌یته‌وه كه ئه‌و ناپاكیت به‌رامبه‌ر ده‌كات به‌ڵكو زۆر كات هۆكاره‌كه‌ی په‌ستانی ده‌ره‌كی ژیانه و تۆش ده‌بێت زیره‌كانه ئه‌و كاره بكه‌یت و هۆكاره‌كه‌ی بزانیت.
2- لێی نزیك ببه‌ره‌وه:
ببه به هاوڕێی هاوسه‌ره‌كه‌ت و ئه‌و شاخه سه‌هۆڵه بتوێنه‌ره‌وه كه له‌نێوان په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی ئێوه‌دا دروست بووه .
3-كاتی پێ بده و قسه بكه‌ن به یه‌كه‌وه:
ئه‌گه‌ر كاتت نیه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت دابنیشیت و گوێی بۆ بگریت ئه‌وه ته‌نها لۆمه‌ی خۆت بكه و پرسیاری ئه‌وه‌ش مه‌كه كه بۆچی له‌گه‌ڵت گۆڕاوه چونكه هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرایه.
4-زۆر زیره‌كانه مامه‌ڵه بكه:
ئه‌گه‌ر له تۆدا ڕه‌فتارێك هه‌یه كه هاوسه‌ره‌كه‌ت توڕه ده‌كات ئه‌وه به هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی خۆتدا بچۆره‌وه ئه‌مه‌ش پێویستی به هه‌ردوو لا هه‌یه هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر بكه‌ن.
5-ئه‌و كاره بكه كه چاوه‌ڕێی ناكات لێت:
ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كات ته‌ماشای یاری تۆپی پێ بكات و تۆش پێشتر رٍقت لێی بووه‌ی ئه‌وه چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵی دابنیشه و ته‌ماشای یاری بكه یان ئه‌و چالاكیانه‌ی له‌گه‌ڵ بكه كه ئه‌و ئاره‌زووی ده‌كات ئه‌مه دۆخی په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی ئێوه ده‌گۆڕێت.
PM:12:25:16/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3572
جار خوێنراوه‌ته‌وه