خویه‌كی ڕۆژانه ته‌مه‌نت كورت ده‌كات
وێستگە ستایل-
زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی له ئۆفیس كار له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر ده‌كه‌ن ناچارن ماوه‌یه‌كی زۆر دابنیشن به‌ڵام زۆر دانیشتن هۆكاری مردنی پێش وه‌خته ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ڕۆژدا وه‌رزشیش بكه‌یت.
ئه‌م زیانانه‌ی زۆر دانیشتن واده‌كات ته‌مه‌نت كورت ببێت.
1- كێشت زیاد ده‌كات:
ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر داده‌نیشن كێشیان زۆر ده‌بێت و قه‌ڵه‌و ده‌بن و ته‌نانه‌ت زۆرجار وه‌رزش كردنیش ناتوانێت ئه‌و چه‌وریه زیاده‌یه بتوێنێته‌وه كه له ئه‌نجامی زۆر دانیشتن له له‌شتدا كۆبۆته‌وه.
2-ئازاری پشتت ده‌دات:
به‌هۆی زۆر دانیشتنه‌وه په‌ستان ده‌كه‌وێته سه‌ر بڕبڕه و ماسولكه‌كانی پشت و باشتر وایه نیو كاتژمێر جارێك بۆ ماوه‌ی یه‌ك بۆ دوو خوله‌ك بجوڵێیت و وه‌رزش بكه‌یت.
3- هۆكاری توشبوونه به ده‌والی قاچ:
زۆر دانیشتن خوێن له ده‌ماره‌كانی قاچدا كۆده‌كاته‌وه و په‌ستان ده‌خاته سه‌ر ده‌ماره‌كان و زۆر ئه‌مه‌ش توشی ئازاری قاچه‌كانت ده‌كات.
4- زیان به دڵ ده‌گه‌یه‌نێت:
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان تیایدا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆرینه‌ی كاته‌كانیان داده‌نیشن و یه‌ك سیستمی ژیانیان هه‌یه ئه‌گه‌ری توشبونیان له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌متر داده‌نیشن دوو هێنده‌یه.
5-مه‌ترسی توشبوون به زه‌هایمه‌ر زیاد ده‌كات:
جگه له‌وه‌ی زۆر دانیشتن مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره و به‌رزی په‌ستانی خوێن و كۆلیستڕۆڵ و دڵ زیاد ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌ترسی له‌سه‌ر مێشك دروست ده‌كات .
6-یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه:
دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن و سییه‌كان و په‌رده‌ی منداڵدان و شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك له خانماندا زیاتر ده‌كات.
PM:12:02:09/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 7152
جار خوێنراوه‌ته‌وه