چه‌ند ئالوده‌بویه‌كی ته‌ماشاكردنی فیلمه سێكسیه‌كان چیرۆكی ژیانیان باس ده‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
ملیۆنه‌ها گه‌نج ڕۆژانه ته‌ماشای پێگه سێكسیه‌كان ده‌كه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌پاندنه‌ی له‌ڕووی سێكسیه‌وه له ژیانیاندا هه‌یه.
به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیا له‌ئێستادا گه‌یشتن و كردنه‌وه‌ی پێگه سێكسیه‌كان زۆر ئاسان ببوه به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌مه زیان به كه‌سی به‌كارهێنه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت.
كه‌سێك كه‌بۆته قوربانی ته‌ماشاكردنی فیلمه سێكسیه‌كان ده‌ڵێت" ئه‌وه‌نده ته‌ماشای فیلمه سێكسیه‌كانم كرد چیتر نه‌مده‌توانی چێژ له په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م وه‌ربگرم .
"په‌یوه‌ندیه‌كی سێكسی به‌ڵام بێ بوونی سۆز"
پیاوێك له باسكردنی ژیانی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت" ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م سێكسم ده‌كرد ده‌بوو ته‌ماشای فیلمێكی سێكسی بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بجوڵێم ئه‌گه‌رنا نه‌مده‌توانی درێژه به په‌یوه‌ندیه‌كه‌مان بده‌م و ئه‌وه‌ی هه‌بوو له‌نێوان ئێمه په‌یوه‌ندیه‌كی سۆزداری به‌ڵام بێ سۆز بوو" باس له‌وه‌ش ده‌كات بڵاوبوونه‌وه‌ی مۆبایل و هێڵی ئه‌نته‌رنێت وایكردوه هه‌ركات بمه‌وێت ته‌ماشای فیلمه سێكسیه‌كان بكه‌م و ته‌ماشاكردنی فیلمه سێكسیه‌كان ده‌بێته جێگره‌وه‌ی سێكس به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئالوده‌ی بوون.
دكتۆر وائیل مامۆستا له به‌شی ده‌رون ناسی له زانكۆی زه‌قازیق ده‌ڵێت" ملیۆنه‌ها گه‌نج له وڵاتانی عه‌ربی ته‌ماشای فیلمه سێكسیه‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش گرفتی گه‌وره دروست ده‌كات كه چاره‌سه‌ركردنی دوای هاوسه‌رگیریش قورس ده‌بێت"
ئه‌م دكتۆره ده‌شڵێت" زۆرێك له خانمان گله‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن هاوسه‌ره‌كانیان ته‌ماشای فیلمی سێكسی ده‌كه‌ن وه‌ك پاڵنه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی ئاره‌زوویان بكرێته‌وه و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ئه‌ندامانی خێزان.
دكتۆر محه‌مه‌د عه‌بدولجه‌واد به‌رهه‌مهێنه‌ری پرۆگرامی " هۆشداری خۆبه‌خشی " ده‌ڵێت" %20-25 ی حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه له وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان به‌هۆی ته‌ماشاكردنی فیلمه سێكسیه‌كانه‌وه‌یه و پیاو و ئافره‌ت به‌راوردی نێوان هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات به‌و كاره‌كته‌ره‌ی له فیلمه‌كاندا ده‌یبینێت و به‌مه‌ش كێشه ده‌كه‌وێته نێوانیانه‌وه"
ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌ماشای فیلمه سێكسیه‌كان ده‌كه‌ن ده‌ڵێن" ئێمه ئازاری هیچ كه‌س ناده‌ین" به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئازاری ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی خێزانه‌كه‌ی و كۆمه‌ڵگه‌كه‌شی ده‌دات و پێگه سێكسیه‌كان هاوشێوه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر كاریگه‌ریان له‌سه‌ر مرۆڤ ده‌بێت.
خانمێك كه ئالوده‌ی ته‌ماشاكردنی فیلمه سێكسیه‌كان بووه ده‌ڵێت" له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریه‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم ته‌ماشای دراما توركیه‌كان و دواتر ئه‌و فیلمانه‌م ده‌كرد كه زۆر ڕۆمانسی بوون و دوای هاوسه‌رگیریش كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌م به‌ته‌واوه‌تی نه‌یده‌توانی چێژم پێ ببه‌خشێت له‌فیلمه سێكسیه‌كانه‌وه هه‌وڵی تێركردنی خۆمم ده‌دا"
ئه‌م ئافره‌ته دایكی سێ منداڵه و بڕیاری ئه‌وه‌یداوه له ته‌ماشاكردنی فیلمه پۆڕنه‌كان دوور بكه‌ویێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌یت به به‌خته‌وه‌ری بكات له ژیانی تایبه‌تی خۆیدا و ده‌شڵێت " ئه‌وه‌ی به ته‌مه‌نێك لێم تێكچووه به شه‌و و ڕۆژێك بۆم چاك نابێته‌وه و هه‌وڵی زۆری ده‌وێت"
AM:11:06:09/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 26924
جار خوێنراوه‌ته‌وه