به‌وێنه..هه‌زاران هێلكه‌ی سه‌هۆڵی له كه‌ناراوه‌كانی فینله‌ندان
وێستگە ستایل-
هه‌زاران له سه‌هۆڵی شێوه هێلكه‌ی له كه‌ناراوه‌كانی فینله‌ندا و هۆكاره‌كه‌ی دیارده‌یه‌كی سروشتی ده‌گمه‌نه.
ریستۆ ماتێلا وێنه‌گره و له دورگه‌ی هایلۆتۆ كه ده‌كه‌وێته نێوان فنله‌ندا و سوید و پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م سه‌هۆڵانه له بنه‌ڕه‌تدا پارچه‌ی گه‌وره بوون و به زه‌بری هه‌وا شێوه‌ی هێلكه‌ییان وه‌رگرتووه.
ماتێلا له شاری " ئۆلۆ" نزیك له‌م كه‌ناراوه ده‌ژی و باس له‌وه ده‌كات تا ئێستا دیمه‌نێكی له‌م شێوه‌یه‌ی نه‌بینیوه و ده‌ڵێت" ماوه‌ی 25 ساڵه له‌م ناوچه‌یه ده‌ژیم و له‌و كاته‌شدا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م له كه‌ناراوی مارجانیمی بووم و كه‌شوهه‌وا خۆر هه‌تاو و ڕه‌شه‌با بووه به‌یه‌كه‌وه و پله‌ی گه‌رما 1 پله‌ی سه‌دی بووه و له‌پڕێكدا ئه‌م دیمه‌نه جیاوازه‌مان بینی كه پارچه سه‌هۆڵه‌كان به‌شێوه‌ی هێلكه‌ی له كه‌ناراوه‌كاندا كۆببونه‌وه"
ئه‌م وێنه‌گره ده‌ڵێت" تۆپه‌ڵه سه‌هۆڵه‌كان به درێژای 30 مه‌تری كه‌ناراوه‌كه‌ی داپۆشیووه و قه‌باره‌ی به‌فره‌كان ئه‌وه‌نده‌ی تۆپی پێ گه‌وره‌تر بوون "
پێشتر هه‌مان دیارده له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه له‌وانه‌ش ڕوسیا و ده‌ریاچه‌ی میتشیگان له نزیك شیكاگۆ بینراوه و ساڵی 2016 له سیبیریا به‌درێژای 16 كیلۆمه‌تر ئه‌م دیارده‌یه بینراوه و قه‌باره‌ی تۆپه به‌فریه‌كان تیره‌يان یه‌ك مه‌تر بووه.
AM:10:14:09/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 4868
جار خوێنراوه‌ته‌وه