پۆلیس هۆكاری مردنی كوڕه‌كه‌ی ئه‌حمه‌د زه‌كی ئاشكرا كرد
وێستگە ستایل-
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی پۆلیس له میسر نهێنی مردنی هونه‌رمه‌ندی میسری "هه‌یسه‌م ئه‌حمه‌د زه‌كی" كوڕی هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری " ئه‌حمه‌د زه‌كی" كۆچكردووی ئاشكرا كرد دوای ئه‌وه‌ی له ماڵه‌كه‌یدا ته‌واوكه‌ری خۆراكی " پرۆتین" دۆزراوه‌ته‌وه و ئه‌م هونه‌رمه‌نده یاری له‌شجوانی كردوه و پرۆتینی خواردوه.
یه‌ك ڕۆژ به‌ر له مردنی ئه‌م هونه‌رمه‌نده توشی ئازاری ناوسكی بووه و كه‌م نانی خواردوه و بێهێز بووه و به‌هۆیه‌وه په‌ستانی خوێنی زۆر دابه‌زیوه و پێش ئه‌وه‌ی گیان له‌ده‌ست بدات چۆته ده‌رمانخانه بۆ كڕینی ده‌رمان و باشتربوونی ئه‌و دۆخه‌ی تێی كه‌وتووه به‌ڵام وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ره‌كه بێ سوود بووه و كاتژمێر یه‌كی به‌یانی به مردووی له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا دۆزراوه‌ته‌وه.
AM:08:47:09/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 36624
جار خوێنراوه‌ته‌وه