گه‌نجێك له‌به‌ر هۆكارێكی سه‌یر هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك كرد 57 ساڵ له‌خۆی گه‌وره‌تره
وێستگە ستایل-
گه‌نجێكی ئۆكرانی ته‌مه‌نی 24 ساڵ بڕیاری ئه‌وه‌یداوه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك بكات كه ته‌مه‌نی 81 ساڵه و به‌مه‌ش نێوانی ته‌مه‌نیان ده‌كاته 57 ساڵ.
له‌ڕاستیدا هۆكاری هاوسه‌رگیری ئه‌م گه‌نجه له‌م ئافره‌ته به‌ته‌مه‌نه بۆ ڕزگار بوون بووه له خزمه‌تی سه‌ربازی له وڵاته‌كه‌ی و ته‌نها یه‌ك ڕێگه هه‌یه ئه‌ویش هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی به ته‌مه‌نه كه پێویستی به هاوكاری هه‌بێت ئه‌مه‌ش ده‌بێت به به‌ڵگه سه‌لمێنرابێت.
به‌رپرسانی سه‌ربازی دۆسییه‌ی تایبه‌تیان له‌سه‌ر ئه‌م هاوسه‌رگیریه كردۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت هۆكاره‌كه‌ی چیه ئایا ڕاكردنه له سه‌ربازی یان خۆشه‌ویستیه و ئه‌م گه‌نجه له هه‌موو جارێك كه بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی بانگراوه به‌ڵگه‌نامه‌ی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی بردوه كه هاوسه‌ره‌كه‌ی ته‌مه‌نی هه‌یه و پێویستی به‌وه هه‌یه چاودێری بكات.
PM:01:23:07/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 8604
جار خوێنراوهتهوه