له‌كاتی هه‌ستكردن به‌م نیشانانه پێویسته خانمان سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن
وێستگە ستایل-
ئاشكرا كردنی گرفت و نه‌خۆشیه‌كانی منداڵدان زۆر ئاسان نیه چونكه به‌شێكی شاراوه‌یه له‌ناو له‌شی خانمان به‌ڵام زۆر گرنگه ئاگاداری چه‌ند نیشانه‌یه‌ك بن و له‌كاتی هه‌ستكردن پێی سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر و ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشی.
1- خوێن به‌ربوون:
دوور له كاتی سوڕی مانگانه ئه‌گه‌ر خوێنت هه‌یه ئه‌وه حاڵه‌تێكی ئاسایی نیه و به یه‌كێك له نیشانه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی هێلكه‌دان و هه‌وكردنی ناوچه‌ی حه‌وز داده‌نرێت و ئه‌گه‌ر دوای په‌یوه‌ندی سێكسی توشی ئه‌م حاڵه‌ته بویت ئه‌وه باشتر وایه سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینت بۆ بكرێت.
2-ئازار:
ئه‌گه‌ر ئازاره‌كه له ئه‌نجامی ڕه‌ق بوونی ماسولكه‌كانی سكه‌وه بێت به‌هۆی وه‌رزش كردن یان سه‌رما یان له‌ماوه‌ی سووڕی مانگانه ئاساییه به‌ڵام جگه له‌و كاتانه ئه‌گه‌ر هه‌ست به ئازاری زۆری به‌شی خواره‌وه‌ی سكت ده‌كه‌یت پشتگوێی مه‌خه.
3-ده‌ردراو:
له‌و ساڵانه‌ی ئافره‌ت منداڵی ده‌بێت ئاساییه له ده‌ردراو و لینجی هه‌بێت و ئه‌مه‌ش دوای نه‌مانی سوڕی مانگانه كه‌مده‌كات و ئه‌گه‌ر بۆنی تیژ و بێزاركه‌ر بوو مانای وایه پێویستیت به پشكنین هه‌یه.
4-ئاوسانی منداڵدان:
قه‌باره‌ی ئاسایی منداڵدان 6.35 سانتیمه‌تر بۆ 24.89 سانتیمه‌تره و زیاتر بوونی له‌و ڕێژه‌یه و هه‌بوونی ئه‌م نیشانانه له‌گه‌ڵی ئاسایی نیه وه‌ك:
1-زیادبوونی ڕێژه‌ی دانانی خوێن له‌ماوه‌ی سووڕی مانگانه‌دا.
2-هه‌بوونی تۆپه‌ڵی خوێن له ماوه‌ی سووڕی مانگانه.
3- زۆر میزكردن .
4-قه‌بزی.
5-هه‌ستكردن به په‌ستانی زۆر له‌سه‌ر به‌شی خواره‌وه‌ی سك.
5- ئاوسانی سك:
ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت سكت ئاوساوه ئه‌وه باشتر وایه پشكنین بۆ هێلكه‌دانه‌كانت بكه‌یت.
6-دووگیان نه‌بوون:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بابه‌تی منداڵ نه‌بوون هۆكاری زۆره و هه‌بوونی گرفت و ناته‌ندروستی منداڵدان یه‌كێكه له هۆكاره‌كان.
AM:11:55:07/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 6924
جار خوێنراوه‌ته‌وه