چی به‌سه‌ر جه‌سته‌دا دێت ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕۆژێك 8 كاتژمێر بخه‌ویت؟
وێستگە ستایل-
پزیشكه‌كان به‌رده‌وام باس له‌وه ده‌كه‌ن نوستن به بڕی پێویست كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروستی جه‌سته‌ی و ته‌ندروستی، و %40 ی هاوڵاتیان له ئه‌مه‌ریكا وه‌ك پێویست ده‌خه‌ون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام 8 كاتژمێر له شه‌و و ڕۆژێكدا بخه‌ویت ئه‌وه ئه‌م گۆڕانكاریانه له جه‌سته‌دا ڕووده‌دات.
1- بابه‌تی تازه زوتر فێرده‌بیت:
نه‌نوستن وه‌ك پێویست كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر فێربوون و یاده‌وه‌ری لاواز ده‌كات، به‌ڵام نوستن خانه‌كانی مێشك نوێ ده‌كاته‌وه و یارمه‌تی فێربوونی بابه‌تی زیاتر ده‌دات.
2-زۆر به ئاگاتر ده‌بیت:
كاتێك تێر خه‌و نه‌بیت ئه‌وه وورد بوونه‌وه و ته‌ركیز كردن كه‌م ده‌بێته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت بڕیاره‌كانت به دروستی بده‌یت و ئاگاداری ده‌وروبه‌رت بیت ئه‌وه شه‌وانه زوو بخه‌وه.
3-كه‌مخه‌وی كێش زیاد ده‌كات:
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه ئه‌و كاته‌ی مرۆڤ وه‌ك پێویست ده‌خه‌وێت ئه‌وه جه‌سته‌ی هۆرمۆنی "لیپتین" ده‌رده‌دات و ئه‌مه‌ش ئاماژه به مێشك و گه‌ده ده‌دات كه كه‌سه‌كه برسی نیه و خواردنی ناوێت و باڵانسی ئاره‌زوو كردنی خواردن
4- ته‌ندروستیت باشتر ده‌بێت:
نوستن وه‌ك پێویست سترێس كه‌مده‌كاته‌وه و ئه‌مه‌ش په‌ستانی خوێن ئاسایی ده‌كاته‌وه و ته‌ندروستی باشتر ده‌كات.
5-له ئه‌گه‌ری به‌رز و نزمبوونه‌وه‌ی شه‌كره دوور ده‌بیت:
چونه ناو خه‌وی قوڵ و نوستن وه‌ك پێویست ئاستی ئه‌نسۆلینی ناو خوێن ڕێكده‌خات و له مه‌ترسی توشبوون به شه‌كره پارێزراوت ده‌كات.
6-پێستت جوان ده‌بێت:
پێستی مرۆڤ هه‌میشه ئاگادار كه‌ره‌وه‌یه له ته‌ندروستی و دۆخی جه‌سته، له‌كاتی نوستندا پێست نوێ ده‌بێته‌وه و كه‌مخه‌ویش واده‌كات پێست ڕه‌ونه‌ق و جوانی له‌ده‌ست بدات.
7-بۆ ئه‌وه‌ی شۆفێرێكی باش بیت تێر بخه‌وه:
توێژه‌ره‌كان ده‌ڵێن كه‌مخه‌وی هاوشێوه‌ی خواردنه‌وه‌ی مه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر شۆفێر ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی توشی كێشه نه‌بیت و باش شۆفێری بكه‌یت تێر بخه‌وه.
PM:12:03:06/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 5900
جار خوێنراوه‌ته‌وه