‌به‌وێنه‌.. دڵنیا كاموسی دۆخی ته‌ندروستی تێكچووه‌

وێستگە ستایل-


شه‌وی ڕابردوو وێنه‌یه‌كی خانمه‌ ڕاگه‌یاندنكار دڵنیا كاموسی كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیراوه‌ زۆر خێرا له‌ نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبۆوه‌ و هه‌واداره‌كانی نزای زوو چاكبونه‌وه‌یان بۆ كردوه‌.

دڵنیا له‌ڕێی ستۆری هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ ئینستگرام ئاشكرای كردوه‌ كه‌ دۆخی ته‌ندروستی له‌ ئێستادا باشه‌ و سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كردوه‌ كه‌ خه‌مخۆری بوون و ته‌ندروستی ئه‌و گرنگ بووه‌ به‌لایانه‌وه‌.

دڵنیا خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ و ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ژی و پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی كوردماكسه‌.


AM:10:56:06/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 37500 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌