پرخاندنی خانمان په‌یوه‌ندی به نه‌خۆشیه‌كی مه‌ترسیداره‌وه هه‌یه
وێستگە ستایل-
زانا ئه‌وروپیه‌كان ئاشكرایان كردوه مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه له‌و خانمانه ده‌كه‌ن كه شه‌وانه له كاتی نوستندا ده‌پرخێنن و هه‌ناسه‌یان ده‌وه‌ستێت، و هه‌ندێك كه‌س پرخه وه‌ك بابه‌تێكی پێكه‌نیناوی ته‌ماشای ده‌كه‌ن به‌ڵام له‌ڕاستیدا په‌یوه‌ندی به كێشه‌ی ته‌ندروستی مه‌ترسیداره‌وه هه‌یه.
پسپۆڕان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ هه‌یه له‌نێوان وه‌ستانی هه‌ناسه و پرخاندن له‌كاتی نوستندا له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به‌جۆرێك وه‌ستانی هه‌ناسه له‌كاتی نوستن هۆكاری گه‌شه‌ی وه‌ره‌مه شێرپه‌نجه‌ییه‌كانه و هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندویانه‌ته‌وه پرخه واده‌كات له‌رینه‌وه‌ی له‌ش زیاد ببێت و زیان به ده‌مار و ڕیشاڵه ماسولكه‌كان بگات و له‌ش ده‌یه‌وێت چاره‌سه‌ری زیانه‌كانی پرخاندنه‌كه بكات به‌ڵام فریای ناكه‌وێت .
باشتر وایه ئه‌و كاته‌ی هه‌ست ده‌كه‌یت ده‌پرخێنیت ئه‌وه بجوڵێیت و ڕۆژانه‌ش وه‌رزش بكه بۆ ئه‌وه‌ی له كاریگه‌ریه نه‌رێنیه‌كانی پرخاندن پارێزراو بیت و هاوكات پرخه‌ت كه‌م ببێته‌وه.
AM:10:13:06/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3940
جار خوێنراوه‌ته‌وه