چاڵی چاو چییه؟
وێستگە ستایل-
چاڵی چاو چییه؟ چی له باریهوه دهزانیت ؟ دكتۆر ماکۆک محمد پزیشکی نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو لهم بابهتهدا سوود و تایبهتمهندیهكانی چاڵی چاو باس دهكات.
1- چاڵی چاو ئەو بۆشاییە ئێسکییەیە کە لە حەوت ئێسکی جیاواز دروست بووە و گلێنەی چاوی تێدایە.
2- چاڵی چاو شێوەیەکی قوچەکی هەیە لە بەشی پشتەوەی کونێکی تێدایە لەوێوە دەماری چاو لە مێشکەوە دەگات بە گلێنەی چاوەکە.
3- چاڵی چاو وەکو بەرگێکی بەهێز پارێزگاری لە تۆپەی چاو دەکات لە هەر بەرکەوتنێک.
4- چاڵی چاو بە چەندین گیرفانی هەوایی (جیوب) دەورە دراوە، هەریەک لەم گیرفانە هەواییانە توشی هەوکردن یان فرە هەستیاری ببێت کاریگەری بۆ سەرچاویش دەبێت و وەکو چاوئێشە هەستی پێ دەکرێت.
5- قەبارەی کاسەی چاو نزیکەی ۳۰ س س ئەبێت، قوڵییەکەی ٤٥ ملم و پانییەکەی ٤٥ ملم و بەرزییەکەی ۳٥ ملم دەبێت.
AM:09:38:06/11/2019
ئهم بابهته 2968
جار خوێنراوهتهوه