خراپترین جۆری شیرینیه‌كان بۆ ته‌ندروستی
وێستگە ستایل-
پسپۆڕێكی بواری خۆراك دكتۆر "یلینا سۆلۆماتینا" له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ گۆڤاری " فیتشیر نایا موسكافا" ڕێنمووی هاوڵاتیان ده‌كات دوور بكه‌ونه‌وه له خواردنی ئو شیرینیانه‌ی كه له یه‌ك كاتدا شه‌كر و چه‌وری ناتێر له پێكهاته‌یدا هه‌یه.
ئه‌م پسپۆڕه‌ی بواری خۆراك باس له‌وه ده‌كات چه‌وری ناتێر له ئاماده‌كردنی شیرینی به‌كارده‌هێنرێت له‌ژێر ناوی " ڕۆنی شیرینی" یان " ڕۆنی ڕوه‌كی" و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌و ئیشه هه‌ویریانه‌ی كه له ڕۆندا سوركراوه‌ته‌وه زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت چونكه ئه‌م زه‌یته‌ش یه‌كێكه له جۆره‌كانی چه‌وری ناتێر و باشترین جۆری شیرینی ئه‌وانه‌ی كه ڕه‌نگی جوان بێت و بۆنی خۆش بێت.
ئه‌م پسپۆڕه‌ی بواری خۆراك ده‌شڵێت ئه‌و شیرینیانه‌ی كه چه‌وری ناتێر و مادده‌ی كیمیاوی له پێكهاته‌یدا هه‌یه به نرخێكی هه‌رزان ده‌فرۆشرێت و ئه‌مه‌ش وه‌ك بۆمبێك وایه بۆ گه‌ده.
ئه‌و جۆره مره‌بایانه‌ش كه له میوه‌كه و توێكڵه‌كه‌ی دروست ده‌كرێن بڕێكی زۆر مادده‌ی كیمیاوی له پێكهاته‌یدا هه‌یه و زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌م پزیشكه زیانه‌كانی خواردنه‌وه‌ی ئاوی گازی به‌تامكراوی ڕونكردۆته‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه له‌ناو ئه‌م جۆره خواردنه‌وانه‌دا هه‌یه و زیان به په‌رده‌ی گه‌ده ده‌گه‌یه‌نێت و یارمه‌تی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی خێراتر ئه‌م مادده كیمیاویانه بمژێت.
خواردنه‌وه گازیه‌كان ترشی فسفۆریك له‌ناویدا هه‌یه و هۆكار ده‌بێت بۆ كردنه ده‌ره‌وه‌ی كالسیۆم له‌ناو له‌ش .
AM:09:26:06/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3604
جار خوێنراوه‌ته‌وه