پیاوان ئه‌م پشكنیانه پشتگوێ مه‌خه‌ن
وێستگە ستایل-
پشكنین له كاتی پێویست هاوكاری زوو ده‌ست نیشانكردن و چاكبوونه‌وه ده‌دات له نه‌خۆشی، پیاوان به تایبه‌ت له دوه‌ای ته‌مه‌نی 40 ساڵی زۆر پێویسته گرنگی به ته‌ندروستیان بده‌ن و چه‌ند پشكنینێكی پێویست هه‌یه ده‌بێت ئه‌نجامی بده‌ن.
1- په‌ستانی خوێن:
له‌كاتی چونه ته‌مه‌ن پێویسته پیاوان گرنگی به په‌ستانی خوێنیان بده‌ن و زوو زوو پشكنین بۆ زانینی ئاستی په‌ستانی خوێنیان بكه‌ن، چونكه به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵته‌ی مێشك و سست بوونی گورچیله‌كان زیاد ده‌كات.
2-شه‌كره:
شه‌كره و به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌كری خوێن هۆكاری توشبوونه به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك و نه‌خۆشه‌یه‌كانی ده‌مار و ئه‌گه‌ری كوێر بوون زیاد ده‌كات ، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر له خێزانه‌كه‌ت بنچینه‌یه‌كی توشبوون به‌م نه‌خۆشیه‌تان هه‌یه ئه‌وه باشتر وایه ئاگاداری خۆت بیت و ناو به‌ناو پشكنین بكه‌یت.
3-شێرپه‌نجه‌ی گوون:
ئه‌م جۆره شێرپه‌نجه‌یه له ته‌مه‌نی 20- 54 ساڵی ئه‌گه‌ری توشبوون پێی هه‌یه، و توشی ئه‌و ڕژێنانه ده‌بێت كه تۆوی پیاو دروست ده‌كه‌ن، له‌كاتی هه‌بوونی مێژووی ئه‌م نه‌خۆشیه له خێزان پێویسته پیاوان پشكنین بكه‌ن.
4-شێرپه‌نجه‌ی پێست:
پیاوه به ته‌مه‌نه‌كان ئه‌گه‌ری توشبونیان به شێرپه‌نجه‌ی پێست زۆره دوجار زیاتر له خانمان به‌تایبه‌ت ئه‌و پیاوانه‌ی كه ماوه‌یه‌كی درێژ له‌به‌ر خۆردا كاریان كردووه، پشكنینه پێش وه‌خته‌كان بۆ ئه‌م شێرپه‌نجه‌یه ئه‌گه‌ری چاكبوونه‌وه زیاتر ده‌كات.
5- شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات:
یه‌كێك له‌جۆره بڵاوه‌كانی شێرپه‌نجه له‌ناو پیاواندا شێرپه‌نجه‌ی پرۆستاته، ئه‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه هێواش گه‌شه ده‌كات به‌ڵام مه‌ترسیداره.
PM:12:40:05/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 4020
جار خوێنراوه‌ته‌وه