به‌وێنه.. ڕۆژانه زیاتر له 60 قتوو له شیری سنگی ده‌كات به خێر
وێستگە ستایل-
خانمێك له كالیفۆرنیا توشی حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ن بووه و سنگی زیاتر له ئاستی سروشتی شیر دروست ده‌كات و توانیویه‌تی سوود له‌م دۆخه تایبه‌ته‌ی وه‌ربگرێت و یارمه‌تی ئه‌و ئافره‌تانه بدات كه شیری خۆیان وه‌ك پێویست به‌شی كۆرپه‌كانیان ناكات.
تابیسا فرۆست ته‌مه‌نی 29 ساڵه و له دوای له‌دایكبوونی منداڵی دووه‌می توشی حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ن بووه و به‌هۆیه‌وه سنگی زیاتر له ئاستی سروشتی شیر دروست ده‌كات كه زۆر زیاتره له‌و بڕه‌ی منداڵه‌كه‌ی خۆی پێویستیه‌تی.
ئه‌م خانمه بڕیاریداوه نه‌هێڵێت شیره‌كه‌ی به فیرۆ بچێت و به‌رده‌وام شیری سنگی ده‌گوشێت و ده‌یبه‌خشێته ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه شیری خۆیان به‌شی منداڵه‌كه‌یان ناكات و تا ئێستا 117 گاڵۆن شیری خۆی به‌خشیوه.
فرۆست كاره‌كه‌ی په‌روه‌رده كردنی منداڵانه و له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ به‌یانی باش ئه‌مه‌ریكا وتویه‌تی كه ئه‌مه ئه‌و ڕێگه‌یه‌یه كه ده‌توانێت بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگاكه‌ی به‌كاریبهێنێت و ڕۆژانه 60 بۆ 90 قتوو شیر ده‌به‌خشێت و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ده‌یدات به منداڵه‌كه‌ی، ئه‌مه له كاتێكدایه ئافره‌تی ئاسایی له ماوه‌ی شیردان له 24 كاتژمێردا سنگی ته‌نها 25 بۆ 35 قتوو شیر دروست ده‌كات.
AM:10:57:05/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 14828
جار خوێنراوهتهوه