له‌پێناو ته‌ندروستیت له‌م هه‌شت جۆره خواردنه دوور بكه‌وه‌ره‌وه
وێستگە ستایل-
به‌رده‌وام پزیشكه‌كان هۆشداری له زیانه‌كانی زۆر خواردنی خوێ و مه‌ترسیه‌كانی ده‌ده‌ن و داوا ده‌كه‌ن خواردنی میوه و سه‌وزه و به‌رهه‌مه فرێشه‌كان زیاد بكرێت، ئه‌و بڕه‌ی خوێ كه ڕۆژانه ڕێگه‌ی پێدراوه 1500 میلیگرامه له ڕۆژێكدا و ئه‌گه‌ر بگاته 2300 میلیگرام ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن ڕوو له زیادبون ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ش باشتر وایه له خواردنی ئه‌م خۆراكانه دوور بكه‌ویته‌وه.
1- شۆربای ئاماده‌كراو:
ئه‌و جۆره شۆربایانه‌ی كه خێرا ئاماده ده‌كرێت یه‌كێكن له خراپترین بژارده‌كان بۆ خواردن چونكه له‌ناو هه‌ر كیسه‌یه‌كدا 480 میلیگرام له خوێ هه‌یه و ئه‌مه‌ش زۆر زیاتره له‌و بڕه‌ی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕێگه‌ی پێداوه و جگه له‌وه‌ش تام و مادده‌ی پارێزه‌ری تیادایه كه زیان و مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی دروست ده‌كات.
2-ماجی:
به‌شێك له خانمان بۆ به‌تامكردنی ژه‌مه‌كانیان پارچه‌ی ماجی به‌كارده‌هێنن بێ ئه‌وه‌ی بزانن كه مه‌ترسی و زیانی ده‌بێت له‌سه‌ریان و په‌ستانی خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه و له‌گه‌ڵیدا ئه‌گه‌ری توشبوون به چه‌ند جۆرێكی شێرپه‌نجه زیاد ده‌بێت و باشتر وایه به‌هارات و كه‌ره‌سته‌ی سروشتی بۆ ئاماده‌كردنی ژه‌مه‌كانت به‌كاربهێنیت له‌جیاتی ئه‌م بابه‌ته ناسروشتیانه.
3-سۆسی ته‌ماته:
ئه‌م به‌رهه‌مانه بڕێكی زۆر له خوێی تیادایه و زۆر خواردنی ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و په‌ستانی خوێن زیاد ده‌كات.
4-زه‌ڵاته‌ی ئاماده‌كراو:
له‌م جۆره زه‌ڵاتانه‌دا چه‌ندین جۆری به‌هارات و تام و بڕێكی زۆر له خوێ بۆ به‌تامكردنی به‌كارده‌هێنرێت و باشترین جێگره‌وه‌ش ئه‌و زه‌ڵاته‌یه‌یه كه به ده‌ستی خۆت ئاماده‌ی بكه‌یت.
5-خواردنی قتوو و و پیزای ئاماده‌كراو:
هه‌موو ئه‌و ژه‌مانه‌ی به‌ستوون و فرێش نین نزیكه‌ی 1800 میلیگرام سۆدیۆم یان تیادایه و زۆر خواردنیان هۆكار بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاو له له‌شدا كه ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن ده‌بێت.
6-پاوده‌ره‌ی ئاماده‌كراو بۆ دروستكردنی كێك:
بڕێكی زۆر له سۆدیۆم و مادده‌ی پارێزه‌ر له پێكهاته‌یدا هه‌یه.
7-په‌نیر:
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باشترین سه‌رچاوه‌ی كالسیۆمه به‌ڵام هه‌ندێك جۆریان خوێی زۆریان تیادایه.
8-هۆت دۆگ و گۆشتی به‌رگر:
خواردنی ئه‌م جۆرانه‌ی گۆشتی ده‌ستكرد ڕوبه‌ڕوی كێشه‌ی ته‌ندروستی گه‌وره‌ت ده‌كاته‌وه و نه‌خواردنی زۆر باشتره.
AM:09:28:05/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 5292
جار خوێنراوه‌ته‌وه