به‌وێنه.. گرانبه‌هاترین كێك له دوبه‌ی نمایشكرا
وێستگە ستایل-
ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕویانكرده پێشانگای تایبه‌ت به بۆنه‌كان له دوبه‌ی چانسی ئه‌وه‌یان هه‌بوو تامی گرانبه‌هاترین كێكی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری بكه‌ن كه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته یه‌ك ملیۆن دۆلار.
دیبی وینگهام دیزاینه‌ر و دروستكه‌ری ئه‌م كێكه‌یه هه‌زار هێلكه و 20 كیلۆگرام له شۆكۆلاته و50 كیلۆگرام له شیرینی تایبه‌ت بۆ جوانكاری و 5000 گوڵ و مرواری به ده‌ست دروستكراو بۆ ڕازاندنه‌وه به‌كارهێناوه و دروستكردنی كێكه‌كه 10 ڕۆژی پێ چووه .
به‌رزی ئه‌م كێكه 182 سانتیمه‌تره و كێشی 120 كیلۆگرامه و هۆكاری گرانی نرخی ئه‌م كێكه بۆ ئه‌و ئه‌ڵماس و مرواریانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی كێكه‌كه به‌كارهێنراون و نرخی هه‌ر پارچه‌یه‌كیان ده‌گاته 200 هه‌زار دۆلار كه سه‌ری بوكه‌كه‌ی پێ ڕازێنراوه‌ته‌وه.
AM:08:37:05/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 4552
جار خوێنراوه‌ته‌وه