به‌وێنه.. به‌هۆی درێژی قاچه‌كانیه‌وه گرفتی بۆ دروست بووه
وێستگە ستایل-
كارۆلینا ئارسه‌ر خانمێكی ئوستورالیه ته‌مه‌نی 42 ساڵه و دایكی دوو منداڵه، ئه‌م خانمه به‌رزی باڵای 186 سانتیمه‌تره و درێژی قاچه‌كانی 131.6 سانتیمه‌تره له ئێسكی سمتیه‌وه هه‌تا قوله پێی.
ئه‌م خانمه له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ گۆڤاری "ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی باسی له‌وه كردوه كه به‌هۆی درێژی قاچه‌كانیه‌وه ڕۆژانه ڕوبه‌ڕوی كێشه و گرفتی زۆر ده‌بێته‌وه له‌وانه‌ش "شۆفێری كردن و ئه‌و كاته‌ش كه گه‌شت به فڕۆكه ده‌كات بۆ نمونه له كاتی شۆفێری كردن‌دا ناچار ده‌بێت كه كورسیه‌كه‌ی تا دوا مه‌ودا بۆ به‌شی پشته‌وه ببات و له‌كاتی گه‌شت كردن به فڕۆكه‌ش ناتوانێت له‌سه‌ر كورسی ئاسایی دابنیشێت"
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش كارۆلینا ده‌ڵێت"ئه‌و جێگه‌یه‌ی له‌سه‌ر ده‌خه‌وم ئه‌وه‌نده درێژ نیه كه به‌شم بكات و ئه‌و كاته‌ش كه له گوندێكی بچووك له ته‌مه‌نی منداڵی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له نزیك ده‌ریاچه‌ی ئیلدۆن له ڤیكتۆریا ژیانی به‌سه‌ر بردوه باڵا به‌رزترین خوێندكاری ناوچه‌كه‌یان بووه"
به‌هۆی درێژی قاچه‌كانیه‌وه له ته‌مه‌نی 17 ساڵیه‌وه وه‌ك خانمه نمایشكه‌رێكی جلوبه‌رگ ده‌ركه‌وتووه به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رزی باڵای له پێوه‌ره‌كانی جوانی له ئوستورالیا لایداوه و شێوه‌ی له‌شی بۆ نمایشی زۆر جۆری جلوبه‌رگ گونجاو نه‌بووه له‌م كاره‌ش دوور خراوه‌ته‌وه.
كارۆلینا ساڵی 2016 به‌هۆی دریَژی قاچه‌كانیه‌وه كه 131.6 سانتیمه‌تره ویستی ناوی بچێته كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان به‌ڵام سڤیتلانا بانكرا تۆفا ی ڕوسی به جیاوازیه‌كه‌ی كه‌م كه درێژ قاچه‌كانی 132 سانتیمه‌تر بوو توانی ناوی بچێته كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان.
PM:12:35:04/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 7588
جار خوێنراوه‌ته‌وه