5 ڕێنمایی له تۆم هانكس بۆ هه‌ر كه‌سێك ده‌یه‌وێت هاوسه‌رگیری بكات
وێستگە ستایل-
په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری نێوان ئه‌كته‌ری ناوداری ئه‌مه‌ریكی "تۆم هانكس و ڕیتا ویڵسۆن" تا ئێستا یه‌كێك بووه له درێژترین په‌یوه‌ندیه‌كانی ناو ئه‌ستێره‌كانی هۆلیوود، ئه‌م دوو ئه‌كته‌ره ماوه‌یه‌كی درێژه هاوسه‌رگیریان كردوه و تا ئێستاش به یه‌كه‌وه ده‌ژین و په‌یوه‌ندیه‌كی خۆشه‌ویستی به‌هێز هه‌یه له نێوانیان، تۆم هانكس به5 خاڵ ڕێنمووی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه نیازی ئه‌وه‌یان هه‌یه هاوسه‌رگیری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له بڕیاره‌كه‌یان په‌شیمان نه‌بنه‌وه.
1-پێش 30 ساڵی هاوسه‌رگیری مه‌كه‌ن:
تۆم هانكس و ڕیتا ویڵسۆن ساڵی 1985 له‌كاتی وێنه‌گرتنی فیلمی Volunteers یه‌كتریان بینیوه و هانكس له‌و كاته هاوسه‌ری هه‌بووه و خاوه‌نی 2 منداڵ بووه و ویلسۆن ده‌زگیراندار بووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له وێنه‌گرتنی ئه‌م فیلمه‌دا یه‌كتریان بینیوه و یه‌كیان ناسیوه هاوسه‌رگیریان كردووه و تۆم له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابۆته‌وه و ڕیتاش له ده‌زگیرانه‌كه‌ی، تۆم ده‌ڵێت" له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا یه‌كه‌م هاوسه‌رگیریم كردوه و به‌رده‌وام كارم كردوه به‌ڵام پێم وایه كه هاوسه‌رگیری ده‌بێت دوای ته‌مه‌نی 30 ساڵی ئه‌نجامبدرێت نه‌ك پێش ئه‌وه"
تۆم و هاوسه‌ری یه‌كه‌می

تۆم و هاوسه‌ری دووه‌می
2-كاتێك ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشت ده‌وێت به ته‌واوی كه‌موكورتی و باشی و خراپیه‌كانی ڕازی ببه:
هانكس ئاینه‌كه‌ی كاسۆلیكی بووه و ویلسۆن ئاینه‌كه‌ی ئارسۆدكسی یۆنانی بووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هانكس له‌وه تێگه‌یشتوه كه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئاین زۆر گرنگه به‌لایه‌وه بڕیاری ئه‌وه‌یداوه بچێته سه‌ر ئاینی ڕیتا له‌به‌ر ڕێزگرتن له خێزانه‌كه‌ی.
3-پشتگیری یه‌كتر بكه‌ن:
ئه‌م دوو عاشقه له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ژیانیان له ساڵی 1985 تا ئێستا پشتگیری یه‌كتریان كردوه و ساڵی 1994 كاتێك هانكس بۆ یه‌كه‌مجار خه‌ڵاتی نۆبڵی وه‌رگرت وتی" من لێره‌م ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌ی له‌گه‌ڵیدا ده‌ژیم هه‌موو ڕۆژێك خۆشه‌ویستیم بۆ ده‌رده‌بڕێت"
4- كاری سادده و ئاسان بكه بۆ دڵخۆشكردنی هاوسه‌ره‌كه‌ت:
هانكس و ڕیتا گه‌شت زۆر ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت له‌كاتی وێنه‌گرتنی فیلمه‌كانیشیاندا زۆر كات له‌گه‌ڵ یه‌كتر گه‌شت ده‌كه‌ن و دوای چه‌ندین ساڵ له هاوسه‌رگیری هێشتا كاری زۆر سادده ده‌كه‌ن بۆ به‌خته‌وه‌ركردنی یه‌كتری.
تۆم ده‌ڵێت" من وای ده‌بینم كه هاوسه‌ره‌كه‌م خۆشه‌ویستی ژیانمه و په‌یوه‌ندیه‌ك هه‌یه له نێوانماندا كه له ده‌ربڕینی وشه‌كانی هاوسه‌ر و هاوڕێ و دایك زۆر زیاتره و ناتوانم باوه‌ڕ به‌وه بكه‌م بێ ئه‌و بژیم و ئه‌و كاته‌ی له ماڵ ده‌چمه ده‌ره‌وه له‌سه‌ر كاغه‌زێك و له نزیك مۆبایله‌كه‌ی یان له چێشتخانه‌كه بۆی جێده‌هێڵم و له‌سه‌ری بۆی ده‌نوسم كه هیوادارم ڕۆژێكی خۆشی هه‌بێت"
4- هاوسه‌ره‌كه‌ت خۆش بوێت به‌و جۆره‌ی كه هه‌یه:
هانكس ده‌ڵێت" هاوسه‌ره‌كه‌م منی خۆش ویستوه كه لاواز بووم ئه‌و كاته‌ش كه كێشم زیادی كردوه ئه‌و كاته‌ش كه قژم زۆر بووه و كاتێكیش كه قژ به سه‌رمه‌وه نه‌ماوه و ئه‌مه‌ش نهێنی به‌خته‌وه‌ری ئێمه‌یه و من پیاوێكی به‌به‌ختم"
5-ئه‌وه‌ی له هه‌موو شتێك گرنگتره دۆزینه‌وه‌ی كه‌سێكی ڕاسته بۆ هاوسه‌رگیری:
ڕۆژنامه‌نوسێك هه‌وڵی ئه‌وه‌یدا كه بزانێت هانكس و ڕیتا هۆكاری به‌تینی په‌یوه‌ندی نێوانیان چییه، هانكس به پێكه‌نینه‌وه باسی له‌وه كردوه كه هۆكاری سه‌ركه‌وتنی ئه‌و له په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌سێكی دروستی بۆ ژیانی دۆزیوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش نهێنی به‌خته‌وه‌ریه‌تی .
AM:10:36:04/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 6208
جار خوێنراوه‌ته‌وه