كاریگه‌ریه‌كانی كێشانی جگه‌ره له‌سه‌ر چرچی ڕوخسار
وێستگە ستایل-
زۆر هۆكار وا له كه‌سی جگه‌ره كێش ده‌كات كه له كێشانی جگه‌ره دوور بكه‌وێته‌وه، به‌م دواییانه‌ش زاناكان نوێترین هۆكاریان ئاشكرا كردوه كه واده‌كات كه‌سی جگه‌ره كێش له جگه‌ره دوور بكه‌وێته‌وه.
توێژه‌ره‌وه‌كان له زانكۆی بریستۆل ی به‌ریتانی ئه‌نجامه‌كانی نوێترین توێژینه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه كه كێشانی جگه‌ره به به‌رده‌وامی چرچی له‌سه‌ر ڕوخساری كه‌سی جگه‌ره كێش دروست ده‌كات و پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن كێشانی جگه‌ره كار له ڕوخسار ده‌كات و چرچی له‌سه‌ر ده‌رده‌خات جگه له زیانه‌كانی له‌سه‌ر سییه‌كان.
ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕۆژانه 5 جگه‌ره ده‌كێشن بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ زۆر زیاتر له كه‌سانی دیكه چرچی له‌سه‌ر ڕوخساریان دروست ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ش ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن له كێشانی جگه‌ره دوور بكه‌ونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چرچی له‌سه‌ر ڕوخساریان دروست نه‌بێت.
AM:09:56:04/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2168
جار خوێنراوهتهوه