‌ڤیدیۆ: كه‌مال محه‌مه‌د نوێترین به‌رهه‌می بۆ سلێمانی بڵاوكرده‌وه‌

وێستگە ستایل-

هونه‌رمه‌ندی ناودار كه‌مال محه‌مه‌د نوێترین به‌رهه‌می خۆی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌سه‌ر شاری سلێمانیدا وتویه‌تی، ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ خه‌ڵكی شاری سلێمانیه‌ و پێشتریش به‌رهه‌می دیكه‌ی‌ هه‌بووه‌ كه‌ بۆ شاری سلێمانی وتویه‌تی.

شیعری ئه‌م به‌رهه‌مه‌  ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د نوسویه‌تی و له‌ ئاوازی  که‌مال محه‌مه‌ده‌  و ڕێباز قاسم كاری موزیكی تیادا كردووه‌ و ژیار فایه‌ق ده‌رهێنه‌ری ئه‌م كاره‌یه‌.

كه‌مال محه‌مه‌د خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبووم و كلیپی گۆرانییه‌، هه‌روه‌ها گۆرانیی به‌شێوه‌ی دوێت له‌گه‌ڵ چه‌ند گۆرانیبێژێكی دیكه‌ بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، له‌ ساڵی 2019دا جگه‌ له‌ ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك كۆنسێرت، چه‌ند گۆرانیی و ڤیدیۆ كلیپێكیشی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.



AM:09:12:03/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌