ناسا وێنه‌ی ئه‌و هه‌وره زه‌به‌لاحه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له ئاسمانی میسر نزیك بۆته‌وه
وێستگە ستایل-
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی فڕۆكه‌وانی و بۆشای ئاسمان ی ئه‌مه‌ریكی " ناسا" وێنه‌ی ئه‌و هه‌وره زه‌به‌لاحه‌ی بڵاوكرده‌وه كه له ئاسمانی میسر نزیك بۆته‌وه و هۆشداری باران و لافاوی به‌لێزمه‌ی داوه بۆ هه‌ینی و ڕۆژی شه‌ممه.
گۆڤاری" واشتنتن پۆست" ی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه‌ی ناسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه كه پێده‌چێت لافاو و زریانی به‌هێز ڕوبكاته وڵاتانی میسر و ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین و ئه‌رده‌ن له‌م هه‌فته‌یه‌دا و ڕه‌نگه حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ن بێت له ته‌واوی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له میسر داوای له هاوڵاتیانی میسر كردوه كه ئه‌مڕۆ له ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی توشی ڕووداوی نه‌خوازراو نه‌بن.
PM:03:00:26/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 12480
جار خوێنراوه‌ته‌وه