8 كاریگه‌ری خۆشه‌ویستی له‌سه‌ر جه‌سته و ده‌روون
وێستگە ستایل-
كاتێك ئه‌وكه‌سه ده‌بینیت كه خۆشت ده‌وێت یان ته‌نها به بیستنی ده‌نگی لێدانه‌كانی دڵت خێرا ده‌بێت؟ هه‌ست ده‌كه‌یت ده‌شڵه‌ژێیت؟ ئه‌گه‌ر وهڵامهكانت به‌ڵێ بو ئه‌وه مانای وایه تۆ عاشق بویت و خۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت كاری لێتكردوه.
بینینی ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشت ده‌وێت ئه‌م سوود و كاریگه‌ریانه‌ی له‌سه‌ر جه‌سته‌ت ده‌بێت:
1- تەنها چوار خولەكی سەرەتا كاتێك ئەو كەسە دەبینیت كە خۆشت دەوێت ئەوە لێدانەكانی دڵت خێرا دەبێت و هەست بەشڵەژان دەكەیت ، ئەگەر لەو ماوە كەمەدا هەستت بەوە كرد ئەوە مانای وایە تۆ ئاشق بویت .
2-ئەو كاتەی ئاشقی كەسێك دەبیت ئەوە تێكڕای لێدانەكانی دڵی تۆ و ئەو كەسەی خۆشت دەوێت كاتێك یەك دەبینن هاوشێوەی یەكتر لێدەدات واتە بەیەك خێرای .
3-خۆشەویستی هاوشێوەی كۆكاین وایە ، توێژینەوە نوێكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە كە كۆكاین و خۆشەویستی هاوشێوەی یەك كاردەكەنە سەر مێشك و 12 شوێنی مێشك چالاك دەكەن ، خۆشەویستی وادەكات مرۆڤ هەست بە خۆشحاڵی و بەختەوەری بكات هاوشێوەی ئەوەی كۆكاینی خواردبێت .
4-باشترین ئازار شكێنە ، ئەوكاتەی خۆشەویستەكەت باوەشت پیادا دەكات ئەوە جەستەی هەردوكتان هۆرمۆنی ئۆكسیتۆسین زۆر دەردەدات ، و ئەمەش ئازار شكێنێكی زۆر باش و بەهێزە .
5-ئەو كاتەی لە خۆشەویستەكەت جیا ببیتەوە یان دوور بكەویتەوە ئەمە كاریگەری دەكاتە سەر تەندروستیت و كاردەكاتە سەر لێدانەكانی دڵ و لێدانەكانی دڵ خاودەكاتەوە .
6-هەندێكجار خۆشەویستی واتلێدەكات نەزانی چی دەكەیت و واسواس دەبیت لە هەڵبژاردن و كارەكانتدا .
7-ئەو كەسەی ئاشق بێت ئەوە بیرۆكەی نوێ و خەیاڵی جوان و تایبەت بە مێشكی‌دا دێت كە پێش ئاشق بوونی هەستی بەم شتانە نەكردوە لە كەسایەتی ئەودا هەبوبێت ، و دەتوانێت زۆر باشتر كارەكانی ئەنجامبدات .
8-كاتێك ئاشق دەبیت بە تەواوەتی لە دڵەڕاوكێ ڕزگارت دەبێت و ئەو پەستانە زۆرەی لەسەر ناخ و دەرونتە كەمدەبێتەوە و ئەو كاتەی دەستی ئەو كەسە دەگریت كە خۆشت دەوێت ئەوە هەستێكی زۆر خۆشت بۆ دەهێنێت .
PM:12:41:23/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 4092
جار خوێنراوهتهوه