یونسێف: زیاتر له 16 ملیۆن منداڵ له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا توشی به‌دخۆراكی بوون
وێستگە ستایل-
ساڵانه یونسێف ڕاپۆرتی خۆی له‌سه‌ر دۆخی منداڵان له سه‌رتاسه‌ری جیهان بڵاوده‌كاته‌وه به ئامانجی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ریان و بۆ یه‌كه‌مجار 20 ساڵ پێش ئێستا ئه‌م ڕێكخراوه یه‌كه‌مین ڕاپۆرتی له‌سه‌ر دۆخی منداڵانی جیهان بڵاوكردۆته‌وه.
له نوێترین ڕاپۆرتدا كه ئه‌م ڕێكخراوه بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند جاكسازیه‌ك له‌دۆخی ژیانی منداڵاندا دروست بووه به‌ڵام سیستمی خۆراكی منداڵان له ڕۆژهه‌لاتی له ئێستادا خراپه و نزیكه‌ی 16 ملیۆن منداڵ توشی به‌دخۆراكی بوون و 11 ملیۆن منداڵ له جیهاندا توشی به‌دخۆراكی درێژخایه‌ن بوون و 11 جار ئه‌گه‌ری مردنیان زیاتره له‌چاو ئه‌و منداڵانه‌ی كه خۆراكیان باشه.
ئه‌و منداڵانه‌ی كه توشی به‌دخۆراكی بوون ناتوانن ورد ببنه‌وه و فێرببن و جگه له‌وه‌ش گه‌شه‌یان دواده‌كه‌وێت و باڵایان نزم ده‌بێت.
ئه‌و گرفت و ناكۆكیانه‌ی له ئێستادا له سوریا و عێراق و یه‌مه‌ن و لیبیا و سودان هه‌یه هۆكارن بۆ به‌دخۆراكی منداڵان له‌م وڵاتانه و بۆنمونه له باكوری ڕۆژئاوای سوریا سێ به‌شی ته‌واوی ئافره‌تانی شیرده‌ر و دووگیان گرفتی كه‌می ئاسنی خوێنیان هه‌یه.
PM:12:34:21/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3416
جار خوێنراوه‌ته‌وه