جیاوازی نێوان زهیتونی ڕهش و سهوز چییه؟
وێستگە ستایل-
تاكە جیاوازی لە نیوان ئەم دووجۆرەی زەیتوون دەگەڕێتهوە بۆ كاتی لێكردنەوەی بەرهەمی زەیتوون، بەشێوەیەكی گشتی زەیتوونی سەوز پێش پێگهیتشتنی لێ دەكرێتهوە و زەیتوونی رەش دوای پێگهیشتنی لێدەكرێتهوە .
جگە لەوەش شێوازی ئامادەكردنی زەیتوونەكە رۆل دەبینێت لە چەندێتی تۆخی رەنگی زەیتوونەكە، بۆنموونە لە كاتی ئامادەكردنی زەیتوونی رەش زەیتونەكە دەخرێته ناو ئاو و گیراوەی ناسراو بە (Lye) و هەروەها ئۆكسجینیش دەخرێته ناو ئاوەكە بە شێوهیهكی بەردەوام .
گیراوەی (Lye) گیراوەیەكی پاكەرەوەیە كە لە هایدرۆكسیدی سۆدیۆم و هایدرۆكسیدی پۆتاسیۆم پێكدێت، دوای 72 كاتژمێر زەیتونەكە بە ئاوێكی پاك دەشۆردێتهوه و پاشان گیراوەیەكی خوێداری بەسەردا دەكرێت بەناوی Ferrous gluconate كە لە خوێی ئاسن پێكدێت و لە ئاودا دەتوێتهوه Ferrous gluconate بەشێوهیهكی گشتی لە ناو زۆرێك لە میوەكان و سەوزەوات و هەروەها هەنگیونیشدا هەیە .
بە پێداكردنی ئەم گیراوەیە وكارلێككردنی لەگەل ئۆكسجین رەنگی زەیتوونەكە رەشتر دەبێت و دوای ئەم قۆناغە زەیتوونەكە ئامادەیە بۆ لە قووتونان، هەر خۆراكێكیش كە لە قووتو دەنرێت پێویسته بكۆلینریت ، هۆكاری ئەو كولاندنەش بۆ لە ناو بردنی بەكتریای زیانبەخش و ڕێگه گرتنە لە ژەهراوی بوونی مرۆڤ لە كاتی خواردنی بەرهەمەكە.
لە بیری نەكەین پێكهاتهی Ferrous gluconate بەكار دەهێنرێت بۆ چارەسەری نەخۆشی كەم خوێنی بەڵام هەندێك كەس هەستیاریان هەیە بەرامبەر ئەم پێكهاتهیه، واتە بۆی هەیە هەندێك كەس لەكاتی خواردنی زەیتوونی رەش دووچاری هەستیاری ببنەوە كە نیشانەكانیشی بریتین لە ( تەنگە نەفەسی و ئەستوربوونی دەم وچاو و هەروەها دروست بوونی برین لە ناو دەم و قورگ)
چۆنیەتی ئامادەكردنی زەیتوونی رەنگ سەوز :
ئەم زەیتوونە پێش وادەی پێگهیشتنی لێدەكرێتهوە پاشان دەخرێته ناو پێكهاتەیەكی خوێدار و هەڵدەگیرێت بۆ ماوەیەكی زۆر، بەڵام لە بیری نەكەین هەمان پرۆسەی كوڵاندن بۆ زەیتوونی سەوز بەكاردێت بۆ لە ناو بردنی بەكتریا بەڵام پرۆسەی كوڵاندنەكە جیاوازە پلەی گەرمیەكەی بەرز نیە .
كەواتە بۆچی زەیتونی رەش لە قووتی كانزایی دەكرێت و زەیتوونی سەوز لە شووشە دەكرێت ؟
زەیتوونی سەوز پێویسته لە ناوپێكهاتهیهكی خوێدار ههڵبگیرێت وە لەبەر ئەوەی خوێ بە سروشتی خۆیی وایە كارلێك دروست دەكات لە گەڵ قووتوی كانزایی و دووچاری ژەنگ و داخورانی دەكات بۆیە دەبێت لە ناو شووشە هەلبگیرێت .
هەروەها زەیتوونی رەش لەبەر ئەوەی پیوستی بە كوڵاندن و گەرم كردنی زۆر هەیە بۆیە ناكرێت لە ناو شووشە دابنریت چوونكە لە كاتی گەرم كردن شووشەكە دەشكێت و پێویستە قووتوی كانزایی بێت یاخود هەندێك كات دەخریتە ناو قووتوی پلاستیكی كە ئەمەش لە رووی تەندروستیەوە زۆر گونجاو نیە .
تێبینی: لە بازارەكانی خۆمان زۆركات زەیتوونی رەش دەبینین لە ناو شووشە كە زۆربەی بەرهەمی توركیایە .
ئەگەر بێتو بەپێی كوالیتی و ستانداردی جیهانی بێت ئەوه نابیت بخرێته ناو شووشە چونكە مەترسی پیس یوونی بە بەكتریایی زیان بەخش زیاتر لەبەر ئەوەی دوای كوڵاندنی زەیتوونەكە خراوەتە ناو شووشەكەوە نەوەك هەر لە ناو قووتوە كانزایەكە كوڵێنرابێت.
ئا: هێدی جهمال
AM:11:12:20/10/2019
ئهم بابهته 9656
جار خوێنراوهتهوه