هۆكار و نیشانهكانی توشبوونی منداڵ به ئێسكه نهرمه و چۆنیهتی چارهسهر
وێستگە ستایل-
نەرمبونەوەو لاوازبونی ئێسکەکانە لە قۆناغی گەشەکردنیاندا،بەهۆی کەمبونەوەی کانزاکانی ئێسکەکانهوه دهبێت، دكتۆر كامهران لهم بابهتهدا هۆكار و نیشانه و چۆنیهتی چارهسهری توشبوونی منداڵ به ئێسكه نهرمه باس دهكات.
هۆكارهكانی ئهم نهخۆشییه:
کەمبونەوەی ڤیتامین دی و کالسیۆم ۆ فۆسفاتە بەهۆی
1- کەمی ئەو مادانە لەخۆراکی منداڵدا.
2- هەڵنەمژینی ئەو مادانە لە ڕیخۆڵەدابەهۆی نەخۆشیەکەو ەکەهەرسکردن و مژینی خۆراک تێکدەدات.
3- تێکچونی ئەو زیندەچالاکیانەی بەسەر ڤیتامین دیدا دێت لەجگەر و گورچیلەدا بەهۆی نەخۆشیەوە لەو ئەنداماندا.
4- هەندێكجاریش بەهۆی نەخۆشی بۆماوەوە.
5- کەمی بەرکەوتن لەگەڵ تیشکی خۆریش دەبێتەهۆی کەمی ڤیتامین دی.
نیشانهكانی توشبوون بهم نهخۆشیه:
1- ناتەوای گەشەکردنی منداڵ.
2- کەمبونەوەی جوڵە وچالاکی.
3- دەرپەڕینی سک.
4-لاوازی ماسولکەکان.
5-شکانی ئێسک.
6-نەرمبونەوەی کەلەی سەری منداڵەکە بەتایبهتی بەشی دواوە.
7- دەرپەڕینی پێشەوەی سەر.
8- درەنگ داخرانی ئەو دزو بۆشاییانەی لە لەسەری منداڵدا هەیە.
9- درەنگ دەرهاتنی ددانەکان.
10- هەندێكجاریش زوتر درزی نێوان ئێسکەکانی سەری منداڵەکە دادەخرێت.
11- بونی ئاوساوی بچوک بچوک لەکۆتای پەراسوەکانەوە نزیکبەکۆڵەی سنگ.
12- شێوە چاڵبونێک لەبەشی خوارەوەی سنگ.
13-هەوکردنی سیەکان.
14- لەوانەیە شێوەی بڕبڕەکانی پشتی تێک بچێت و بچەمێتەوە.
15- ئاوساوی لە دەوری جومگەی مەچەک و قولەپێ.
16- چەمانەوی لاقەکان بۆ ناوەوەیان بۆدەرەوە.
17- ئازاری قاچ.
18- لەوانەیە توشی گەشکەو ڕەقبونی دەست وقاچی ببێت،یان ماسولکەکانی قۆڕکی تەشەنجبکەن بەهۆی کەمی کالیسیۆمەوە.
چۆنیهتی دهستنیشانكردنی ئهم نهخۆشییه:
-لەڕێگەی نیشانەکانیەوە پزیشک دەیناسێتەوە.
-هەندێکجار پشكنینی خوێن یان ئەشیعە لەوانەیە پێویست بکات.
چۆنیهتی خۆپاراستن:
1- خواردنی ماسی و هێلکەو شیر.
2- پێدانی ڤیتامین دی بە منداڵی بچوک.
3- چونە بەرتیشکی هەتاو ڕۆژی پێنچ خولەک،هەتاو لەپەنجەرەوەبێت سودی نیە دەبێت ڕاستەو خۆبێت.
چۆنیهتی چارەرسەرکردن:
-چارەسەرکردنی هۆکاری ئێسکە نەرمەکە
-پێدانی ڤیتامین دی
-هەندێ جاریش پێدانی کالسیۆم و فۆسفات.
تێبینی:
قەترەی ڤیتامین دی بڕو هێزی قەترەکان زۆر جیاوازن، بڕی خۆپارێزی و چارەسەریش جیاوازی زۆرە بۆیە بەبێ پرسی پزیشک بەکاریان مەهێنە.
AM:09:34:20/10/2019
ئهم بابهته 4852
جار خوێنراوهتهوه