باوه‌ڕ به‌م شتانه مه‌كه له‌سه‌ر چا ده‌وترێت
وێستگە ستایل-
چه‌ندین بابه‌ت هه‌یه كه له‌سه‌ر چا ده‌وترێت ته‌نها خه‌یاڵاته و هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستی نییه، پسپۆڕانی بواری خۆراك ڕاستی 5 بابه‌تیان ئاشكرا كردوه كه له‌سه‌ر ئه‌م خواردنه‌وه جیهانیه تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه باسی لێكراوه.
1- چای سه‌وز له ڕه‌ش باشتره:
له‌ڕاستیدا چا به هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی له ڕووه‌كی" كامیلیا سینینسیس" دروست ده‌كرێت و هه‌ردوكیان به هه‌مان شێوه كانزا و مادده‌ی دژه ئۆكسێنه‌ریان تیادایه.
2-هه‌موو جۆرێك له گیا ده‌كرێت چا ی لێ دروست بكرێت:
ئه‌مه ڕاست نیه و ته‌واوی ئه‌و خواردنه‌وانه‌ی له ڕوه‌كه گیاییه‌كان و به‌هارات دروست ده‌كرێت به ئاوی گه‌رم ده‌ستكاری ده‌كرێت و دواتر وشك ده‌كرێته‌وه و ده‌گاته ده‌ستی تۆ بۆ ئه‌وه‌ی چای لێ دروست بكه‌یت به‌ڵام گه‌ڵای چا به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌م شێوه‌یه گۆڕانكاری تیادا ناكرێت ، جگه له‌وه‌ش له‌ناو چادا مادده‌ی كافاین هه‌یه و ڕوه‌كه گیاییه‌كانی دیكه ئه‌م مادده‌یه‌ی تیادا نیه.
3-به‌ریتانیه‌كان كیسی چایان داهێنا:
له‌ڕاستیدا به‌ریتانیه‌كان ئه‌م كاره‌یان نه‌كردووه و بۆیه‌كه‌مجار بازرگانی چا "تۆماس سولیفان" بیرۆكه‌ی كیسی چای داهێنا.
4-زیادكردنی شیر بۆ چا له سووده‌كانی چا كه‌مده‌كاته‌وه:
ئه‌نجامی نوێترین توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه چا ئه‌گه‌ر ته‌نها خۆی بێت یان له‌گه‌ڵ هه‌ر جۆره خواردنه‌وه‌یه‌كی دیكه تێكه‌ڵاو كرابێت ئه‌وه له‌شی مرۆڤ هه‌مان بڕ له كافاین ده‌مژێت كه له‌ناو چا كه‌دا هه‌یه.
5-چا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌ڵبگیرێت خراپ ده‌بێت:
له‌ڕاستیدا چا به‌رواری به‌سه‌رچوونی نییه و به‌ڵام به‌مه‌رجێك له شوێنێكی سارد و تاریكدا هه‌ڵگیرابێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر له شوێنی نه‌گونجاودا چا هه‌ڵبگریت ئه‌وه خراپ ده‌بێت.
PM:12:35:19/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 7012
جار خوێنراوه‌ته‌وه