‌بەڤیدیۆ.. لە بەرنامەیەکدا نمایشکارێک بەهۆی بڕینی قژییەوە بورایەوە

وێستگە ستایل-

لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنیدا بەناوی "تۆ ڕێکخەری قژمی"، کە تێیدا کۆمەڵێک لە کەسانی شارەزا لە ڕێکخستن و بڕینی قژدا بەشدارییان کردووە لە پێناو بردنەوەی خەڵاتی بەرنامەکە، یەکێک لەو کەسانە قژی نمایشکارێک دەبڕێت، بەڵام بەهۆی کورتکردنەوەی بەشێکی زۆری قژی دەبورێتەوە.

ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ نوسیوویەتی، بیلال ئەجینی تەمەن ٢٧ ساڵ لە بەرنامەکەدا بەشداربووە بۆ بڕینی قژی نمایشکارێک، بە ناوی ئیلایدا کە تەمەنی لە بیستەکاندایە.

لەکاتی دەستکردن بە بەرنامەکە کاتێک بیلال بە نمایشکارەکە دەڵێت ئەوەندە قژی ببڕێت، ڕازی دەبێت، بەڵام دوای بڕینی قژی ئیلایدا هەست دەکات بەشێکی زۆر لە قژی بڕاوە، ناڕازی دەبێت و دەست بە گریان دەکات.

بەو کارەی ئامادەبووان و بەشداربووانی بەرنامەکە زەردەخەنە دەکەن و توشی سەرسوڕمان دەبن، ئیلایدە لە بەرنامەکە دەچێتە دەرەوە، پێش چوونە دەرەوەی دەبورێتەوە، لەوکاتەدا یەکێک لە پێشکەشكارەکان دەیگرێت و یارمەتی دەدات.

دواتر ئیلایدە دەگەڕێتەوە بەرنامەکە، بەڵام دڵتەنگی و بێزاری زۆری پێوە دیار بووە، ڤیدیۆکە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، کە نزیکەی زیاترلە ١٢ ملیۆن بینەری هەبووە و چەندین تویتی لەسەرنوسراوە.




AM:10:43:15/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 12380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌