داهاتی فیلمی جۆكه‌ر له به‌رز بونه‌وه‌دایه
وێستگە ستایل-
فیلمی "جۆكه‌ر" بۆ هه‌فته‌ی دووه‌م هێشتا له ڕیزبه‌ندی پڕ داهاترین فیلمه‌كانی سینه‌مای ئه‌مه‌ریكادایه و داهاتی ئه‌م فیلمه تا ئێستا گه‌یشتۆته 55 ملیۆن دۆلار، له‌م فیلمه‌دا خواكین فینیكس و زاری پیته‌ر و ڕۆبه‌رت دی نیرۆ و فرانسیس كۆنوری ڕۆڵیان تیادا بینیوه و تۆد فیلیپس كاری ده‌رهێنانی بۆ كردوه.
فیلمی وێنه‌ی جوڵاوی " ئاده‌مز ئاند فامیلی" له پله‌ی دووه‌می پڕ داهات ترین فیلمه‌كانی سینه‌مای ئه‌مه‌ریكا بووه و تێكڕای داهاته‌كه‌ی گه‌یشتۆته 30.3 ملیۆن دۆلار و فیلمی خه‌یاڵی زانستی "جیمینی مان" ڕیزبه‌ندی سێهه‌می پڕ داهات ترین فیلمی ساڵی به‌ده‌ستهێنا و داهاته‌كه‌ی 20.5 ملیۆن دۆلاره.
AM:10:50:14/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2156
جار خوێنراوه‌ته‌وه