له‌سه‌ر دزینی گوڵ بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی 7 ساڵ زیندانی كرا
وێستگە ستایل-
پۆلیسی شاری كیمیرۆفۆ له باشوری ڕۆژئاوای سیبیریا له ڕوسیا گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵی ده‌ستگیركرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌پێك گوڵی دزیوه كه نرخه‌كه‌ی 156 دۆلاره بۆ ئه‌وه‌ی دڵی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ئاشت بكاته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی پۆلیسی شاری كیمیرۆفۆ بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌م گه‌نجه ته‌مه‌ن 19 ساڵه دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بۆته ده‌مه قاڵێیان چۆته دوكانێكی گوڵفرۆشی بۆ ئه‌وه‌ی چهپیكێك گوڵ بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ببات و ئاشتی بكاته‌وه و ئه‌و كاته‌ش خاوه‌نی دوكانه‌كه چه‌پكه گوڵه‌كه ده‌داته ده‌ست ئه‌م گه‌نجه بێ ئه‌وه‌ی پاره بدات چه‌پكه گوڵه‌كه وه‌رده‌گرێت و ڕاده‌كات.
خاوه‌نی دوكانه‌كه ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه كردوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م گه‌نجه ده‌ستگیر بكرێت و دواتر پۆلیس گه‌نجه‌كه‌ی له یه‌كێك له شه‌قامه‌كان گرتوه و چه‌پكه گوڵه‌كه‌ش به ده‌ستیه‌وه بووه دوای ئه‌وه‌ی چۆته دیده‌نی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی داوای لێبوردنی لێ بكات قبوڵی نه‌كردوه و ئه‌ویش چه‌پكه گوڵه‌كه‌ی به ده‌ستیه‌وه گرتوه و به‌ره‌و ماڵه‌وه به‌ڕێكه‌وتووه.
ئه‌م گه‌نجه به‌پێی مادده‌ی 161 له یاسای سزادانی ڕوسی سزادراوه و سزاكه‌شی 7 ساڵ زیندانی كردن بووه به تاوانی دزیكردن.
AM:10:57:09/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 2564
جار خوێنراوهتهوه