ڤیدیۆ: له زانكۆیه‌ك نمره به‌رامبه‌ر به سێكس ده‌درێت
وێستگە ستایل-
له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ته‌واودا پرۆگرامی BBC Africa Eye لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی له‌سه‌ر هه‌ندێك له مامۆستای زانكۆ له ئه‌فه‌ریقا و به‌تایبه‌ت له زانكۆی لاگۆس و گانا كردوه و به‌شێك له خوێندكارانی ئه‌و زانكۆیه له‌به‌ر گێچه‌ڵی سێكسی وازیان له خوێندن هێناوه‌و به‌شێك له مامۆستاكان له به‌رامبه‌ر پێدانی نمره به خوێندكاره‌كان داوای سێكس ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له خوێندكاره كچه‌كان باس له‌وه ده‌كات له ته‌مه‌نی 19 ساڵیدا چۆته یه‌كێك له باشترین زانكۆكانی نه‌یجیریا و ده‌ڵێت" هیچكات چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرد له زانكۆ ئه‌وه‌م به‌سه‌ر بێت، یه‌كێك له مامۆستاكانم داوای سێكسی لێكردم له به‌رامبه‌ر ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان و منیش ئه‌وه‌م ڕه‌تكرده‌وه، و باوه‌ڕه‌م نه‌ده‌كرد ببمه قوربانی و ئه‌وه‌نده‌ی گێچه‌ڵ پێ‌كردم خۆم وازم له خوێندن هێنا، ئه‌مه دۆخی زۆرێك له خوێندكارانی خۆرئاوای ئه‌فه‌ریقایه به‌ده‌ست مامۆستاكانیانه‌وه"
دكتۆر بونفیفس یه‌كێكه له مامۆستاكانی زانكۆی لاگۆس و وانه‌ی فه‌ڕه‌نسی ده‌ڵێته‌وه و هاوكات ڕۆڵی قه‌شه‌یه‌ك ده‌بینێت له زانكۆكه ئه‌م پیاوه ته‌مه‌نی 50 ساڵه و له ڤیدیۆیه‌كی نهێنیدا كه كچه ڕۆژنامه‌نوسێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ تایبه‌ت به bbc ئاماده‌ی كردوه ئه‌م پیاوه چه‌ندین نهێنی بۆ ئه‌م كچه باس ده‌كات و ده‌ڵێت" له نهۆمی دووه‌می زانكۆكه‌مان شوێنی تایبه‌تی هه‌یه كه مامۆستاكان كچه خوێندكاره‌كان ده‌به‌نه سه‌ره‌وه و سێكسیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و كات به‌سه‌ر ده‌به‌ن"
له هه‌مان كاتدا خانمه ڕۆژنامه نوسێكی دیكه به نهێنی سه‌ردانی زانكۆی گانا ی كرد و له‌وێش مامۆستایه‌كی به‌شی زانسته سیاسیه‌كانی كه ناوی پرۆفسیۆر گیامبۆ یه داوا له كچه ڕۆژنامه نوسه‌كه ده‌كات بچێته ماڵه‌وه بۆلای به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ڕازی نابێت داوای لێده‌كات به‌یه‌كه‌وه بچنه مۆڵێك و دوای به‌كارهێنانی چه‌ندین وشه‌ی نه‌شیاو داوای هاوسه‌رگیری لێده‌كات و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات لێی نزیك ببێته‌وه و سێكسی له‌گه‌ڵ بكات.
AM:10:37:09/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 105344
جار خوێنراوه‌ته‌وه