هۆكار و چۆنیهتی چارهسهری ئازاری ددانی منداڵ
وێستگە ستایل-
حالەتێکی باوەو زۆرن لەوانەی بەدەست ئازاری ددانەوە دەناڵینن و شەوان خەویان لێناکەوێت و باوانیان بە دەستیەوە دەناڵێنن، دكتۆره .تێشوو فەرەیدوون پزیشکی پایە بڵندی نەخۆشیەکانی شەوویلگەو ڕوو هۆكارهكانی ئازاری ددانی منداڵان لهم بابهتهدا دهخاته ڕوو بۆ ئهوهی دایك و باوكان زیاتر بهرچاو ڕون بن.
ھۆکارهكانی ئازاری ددان لە منداڵ دا بە شێوەیەکی گشتی ئهمانهیه:
1- ھاتنە دەرەوەی ددانی شیری لە تەمەنی 6 مانگ بۆ3 ساڵ.
2- کلۆربوونی ددانەکانیەوەیەتی کە لە تەمەنی منداڵیدا ڕوو دەدات کە کلۆرەکە دەچێتە سەر ڕەگی ددانەکە بەھۆی خواردنی زۆر شیرینی و نەشتنی ددانی مناڵەکان لەوکاتەی ددانیان دێتە دەرەوە کە ئەمەش دەبێت لەو تەمەنەدا باوانیان ئەرکی پاککردنەوەی ددانەکان جێبەجێ بکات.
3- نەھێنانی مناڵ بۆلای پزیشکی ددان بۆ پشکنین.
ھەموو منداڵێک دەبێت پێش تەمەنی 2 ساڵ ببرێت بۆلای پزیشک بۆ پشکنین، یاخود دایک و باوک خۆیان چاودێری پاکو خاوێنی ددانی منداڵەکانیان بکەن و تەماشای ددانەکان بکەن تا بزانن کلور بوونی ھەیە یان نا.
4- خواردنی بڕێکی زۆر شیرینی و کەم خواردنی میوەو سەوزە و خواردنهوهی شیر لە شەودا دوای ددان شتن.
5- پیدانی شرووب بە مناڵ و بەکار نەھێنانی ئاو لەگەڵ شروبەکە.
6- ھۆکارێکی تر ھەیە لە مناڵدا کە توشی ڤایرۆسی تامێسک دەبیت پووکەکانی ھەودەکەن و ھەڵدەئاوسێن و ھەست بە ئازار دەکات لە ھەموو ددانەکانی.
6- شکانی ددان لە منداڵدا بەھۆی کەوتن ھۆکارێكی ترە بۆ ئازاری ددان لەو تهمهنهدا.
چۆنیهتی چارەسەر:
1- چاودێری ددانی مناڵەکەت بكه لەو کاتەوەی کە ددانی دێت و شتنی ھەموو ڕۆژێک1 بۆ 2 جار بە تایبەت لە شەودا.
2- بردنی منداڵ بۆلای پزیشکی ددان پێش تەمەنی 2 ساڵ.
3- زوو پرکرنەوەو چارەسەر بۆ ددانە ڕەشبووەکان پێش ئەوەی ئازاریان بۆ دروست بکات.
4- لەکاتی بوونی ھەر کێشەیەکی وەکو ھەوکردن و ھەڵئاوسانی پووک بە زووترین کات سەردانی پزیشک بکریت بۆ چارەسەر.
AM:09:45:09/10/2019
ئهم بابهته 8640
جار خوێنراوهتهوه