ڤیدیۆ: گۆرانیبێژێك له‌كاتی گۆرانی وتندا ڕوناكیهكان كه‌وت به‌سه‌ریدا
وێستگە ستایل-
له‌نێوان به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پارچه‌یه‌ك ڤیدیۆ بڵاوبۆته‌وه كه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت هونه‌رمه‌ندێكی ئه‌رجه‌نتینی له‌كاتی گۆرانی وتندا له ئاهه‌نگێكدا ته‌واوی ڕوناكیهكان ده‌كه‌وێت به‌سه‌ریدا.
ئه‌م ئاهه‌نگه له میهره‌جانی " ئال تالار" له‌لایه‌ن گروپێكی میلی به‌ناوی" لۆس كریۆلۆس" له ناوچه‌ی خوخوی له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌رجه‌نتین سازكراوه.
له‌ڤیدیۆكه‌دا به‌ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م گۆرانیبێژه له‌كاتی گۆرانی وتندا ته‌واوی ڕوناكیهكانی سه‌ر سه‌ری ده‌كه‌وێته خواره‌وه به‌سه‌ریدا و به‌هۆیه‌وه ته‌واوی گروپه‌كه كه‌وتن به‌زه‌ویدا و دواتر گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
له لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامه‌كان گۆرانیبێژه‌كه باسی له‌وه كردوه كه ئه‌و زه‌بره‌ی به‌ر سه‌ری كه‌وتووه زۆر توند بووه و بۆ گاڵته ده‌ڵێت" له به‌ختی خۆم كڵاوم له‌سه‌ردا بوو ئه‌گینا دۆخه‌كه زۆر له‌مه خراپتر ده‌بوو"
AM:09:07:09/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 1152
جار خوێنراوهتهوه