بەوێنە.. جوانترین شاژنەکانی نیشتمانی عەرەبی بناسە
وێستگە ستایل-
شاژنه‌كانی عه‌ره‌ب كه یه‌كێكن له خانمه شیك و جوانه‌كانی جیهان و له‌دوای هاوسه‌رگیریان گه‌یشتون به دەسەڵات، سه‌رنجراكێشیان هه‌میشه بۆته جێگه‌ی نیگای خه‌ڵك به جوانیه‌كی تایبه‌ت ناسراون، جیاواز له شاژنه‌کانی ڕۆژئاوا.
1-شێخ موزا ناسراو به جوانترین عه‌ره‌بی ڕۆژهەڵاتی
خاسیەتی سه‌ره‌كی ناسراوی شاژنی قه‌ته‌ر جوانی و شیكییەتی، هه‌میشه پارێزگاری له له‌ش و لاری خۆی ده‌كات و جوانترین ستایل ده‌پۆشێت و قژی به تۆربان داده‌پۆشێت، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر به جوانیه‌كی ڕۆژهەڵاتی ده‌ربكه‌وێت، ماكیاژی چاوی خوماری ده‌كات و رومێڵی ره‌ش به‌كارده‌هێنێت، به‌رده‌وام ماكیاژێك ده‌كات له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ن و شێوه‌ی خۆی بگونجێت.
2-شازاده هیا ناسراو به شازاده‌ی شیكی و ساده‌یی
كچی حوسەینیە و هاوسه‌ری حاكمی دوبه‌یه، یه‌كێكه له جوانترین شازاده‌كانی عه‌ره‌ب زۆر سه‌رنجراكێش و شیكه، هه‌میشه جل و به‌رگی رێك ده‌پۆشێت و بەشێوازێکی فەرمی دەردەکەوێت، هاوکات ناسراوە بەوەی پێكه‌نینێكی جادویی و به‌هێزی هه‌یه، ئاره‌زووی ره‌نگی ساده و سروشتیه‌كان ده‌كات كه له‌گه‌ڵ ره‌نگی پێستی یه‌ك بگرێته‌وه.
3-شاژنه رانیا ناسراو به چاوێكی دراماتیكی و نهێنی جوانی خانمانی عه‌ره‌ب
شاژنی ئه‌رده‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی کۆمەڵایەتی و ڕوو خۆشە، له هه‌مان كاتدا ناسراوه به یه‌كێك له شاژنه جوان و سه‌رنجراكێشه‌كانی عه‌ره‌ب، زۆر شیكه و هه‌میشه پۆشاكێك ده‌پۆشێت له‌گه‌ڵ كه‌لتوری نەتەوەکەی یه‌ك بگرێته‌وه، قژێكی قاوه‌ی سروشی هه‌یه له‌گه‌ڵ پێستێكی بریقه‌دار، هه‌میشه ئاره‌زووی ره‌نگی ئارام ده‌كات.
PM:12:05:08/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 22312
جار خوێنراوه‌ته‌وه