‌بۆ پیاوان.. بەم شێوەیە بە گەنجی دەمێنیتەوە

وێستگە ستایل-

بۆ ئەوەی بەپێی تەمەنت جوان و شیک دەربکەویت، پێویستیت بە خەرجکردنی پارەیەکی زۆر نییە بۆ چاککردنی چرچی روخسارت و ڕەشکردن و شاردنەوەی تاڵە سپیەکانی قژت .

پاراستنی جوانی ڕوخسارت پەیوەندی بەچەند ووردەکاریەکی  بچوک و ئاسانەوە هەیە بەبێ خەرجکردنی پارەیەکی زۆر.

لەم بابەتەدا لەڕێگای روخساری ئەستێرەی ئەمەریکی بەناوبانگ جۆش دوهامێل، یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی فیلمی ترانسفۆرمەرز کە بە کەشخەیی و شیکپۆشی ناوبانگی دەرکردووە، چەند ووردەکاریەکی ئاسان دەخەینەروو، بۆ ئەوەی تۆش بەو شێوەیە بیت.

1.ئەستێرەی ناوبراو تاڵە سپیەکانی قژی لەڕێگای هیچ کرێم و بۆیەیەکی ناسروشتیەوە ناشارێتەوە، هەر ئەمەش جوانیەکی بە قژ و ستایلی بەخشیوە، هاوکات دڵنیابە لەوەی قژت بە شێداری بمێنێتەوە، چونکە لەگەل بە ساڵاچوندا قژیش بێهێز و بێ رەونەق دەبێت، کرێم یان هەرشتێکی تری لێبدە بەس نەک بۆ شاردنەوەی تاڵە سپیەکان، تەنها بۆ ئەوەی بە شێداری بمێنێتەوە.

2. دوهامێل هەمیشە هەوڵی ئەوە دەدات کە ستایلێکی سادە بۆ قژی دابنێت، بۆ ئەوەی بەپێی تەمەنی قژت جوان دەربکەوێت ،هەوڵ بدە قژت سادە دابهێنیت و زۆر دەستکاری پێوە دیار نەبێت.

3.دوهامێل تەمەنی لە سەروو چل ساڵە، بەڵام گرنگیدانی بە پێستی روخساری 10ساڵ گەنجتر دەریدەخات، بەردەوام بە لە گرنگیدان بە پێستت لەڕێگای کرێم و جێلی تایبەت بە پێست، گرنگیدان بە پێستت رۆژانە پێستت خاوێنتر دەکات و هۆکارەکانی پیربوونی پێست دوادەخات.

4.دوهامێل هەرگیز بە تەواوەتی مووەکانی سنگی لانابات، بەڵکو تەنها کورتی دەکاتەوە، کە بەپێی توێژینەوەیەکی ئوسترالی، ئەم ووردەکاریەی پیاوان سەرنجی زۆرێک لە خانمان رادەکێشێت،هەوڵبدە مووەکانی سنگت بە کورتی بهێڵەرەوە.


AM:11:16:08/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 8372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌