به‌هۆی سێڵفیه‌وه بووك و سێ له میوانه‌كان گیانیان له‌ده‌ستدا
وێستگە ستایل-
له هندستان بووك و سێ له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی به‌هۆی سێڵفیه‌كه‌وه له ئاهه‌نگه‌كه‌یان خنكان و هندستان به یه‌كێك له‌و وڵاتانه داده‌نرێت كه زۆرترین ژماره‌ی قوربانیان هه‌یه له‌سه‌ر سێڵفی.
ڕووداوه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌وه دروستبووه كاتێك شه‌ش كه‌س له‌سه‌ر به‌نداوی بامبارو له ویلایه‌تی تامیل نادۆ له باشووری هندستان ویستویانه سێڵفی بگرن به‌ڵام كه‌وتونه‌ته خواره‌وه و خنكاون و ته‌نها زاوا كه وێنه‌كه‌ی گرتوه نه‌كه‌وتۆته خواره‌وه و ڕزگاری بووه‌و له‌مردن و له‌ناو قوربانیه‌كان خوێندكارێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵ هه‌بووه.
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌م كه ساڵی پار كۆمه‌ڵێك له توێژه‌ره‌كانی په‌یمانگای "ئه‌ندین ئه‌نستیتوت ئۆف میدكل ساینز" ئه‌نجامیانداوه تیایدا هاتوه به‌هۆی سێڵفیه‌وه له ماوه‌ی ساڵی 2011 بۆ 2017 نزیكه‌ی 259 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
AM:11:07:08/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 1756
جار خوێنراوه‌ته‌وه