پسپۆڕان هۆكاری گازگرتنی به‌رده‌وامی منداڵانیان ئاشكرا كرد
وێستگە ستایل-
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یل ی به‌ریتانی هه‌واڵێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر منداڵان بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتوه ئه‌و منداڵانه‌ی كه به‌رده‌وام گاز ده‌گرن ئه‌وه له‌لایه‌ن دایك و باوكیانه‌وه وه‌ك پێویست گرنگیان پێ نادرێت.
پسپۆڕانی ده‌رونی باس له‌وه ده‌كه‌ن زۆر مانه‌وه‌ی منداڵان له‌به‌ر ده‌م شاشه‌ی مۆبایل و ئایپاد وایكردوه زۆر قورس هه‌سته‌كانیان ده‌رببڕن و كه‌س نیه قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن ئه‌مه وایان لێده‌كات په‌نا بۆ گازگرتن ببه‌ن.
ئه‌م هۆشداریه دوای ئه‌و سه‌رژمێریه بڵاوكرایه‌وه كه له باخچه‌ی ساوایان و دایانگاكان ئه‌نجامدرا، ئه‌نجامه‌كان به‌و شێوه‌یه بوون له‌م 5 ساڵه‌ی كۆتایدا ئه‌م دیارده‌یه له‌ناو منداڵان زۆر زیادی كردووه و ئه‌مه‌ش جێگه‌ی دڵه‌ڕاوكێیه چونكه مه‌ترسیه بۆسه‌ر باری ده‌رونی منداڵان.
داوا له‌دایكان و باوكان ده‌كرێت كاتی زیاتر ببه‌خشن به منداڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی قسه و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و منداڵه‌كان له ته‌مه‌نێكی بچوكه‌وه توانای قسه‌كردن و فێربوونیان لادروست ببێت.
AM:10:27:08/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 4332
جار خوێنراوه‌ته‌وه