به‌هۆی ده‌رزیه‌كه‌وه له ئێران نه‌خۆشی ئایدز بڵاوكراوه‌ته‌وه
وێستگە ستایل-
له گوندێكی باشوری رۆِژئاوای ئێران هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد و چه‌ند بینایه‌كی حكومه‌تیان سوتاند دوای ئه‌و كاره‌ساته پزیشكیه‌ی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا هاتوه.
به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه زیاتر له 300 كه‌س كه له‌ناویاندا منداڵ هه‌یه توشی ڤایرۆسی ئایدز بوون به‌هۆی به‌كارهێنانی ده‌رزیه‌كی پیس بوو به‌م ڤایرۆسه كه بۆ پشكنینی نه‌خۆشی شه‌كره دوو مانگ به‌ر له ئێستا به‌كارهێنراوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كه ڕویداوه به‌ڵام هێشتا ده‌سه‌ڵاتداران و لێپرساوانی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته ئاماده نین دان به‌هه‌ڵه‌كه‌یاندا بنێت و ده‌ڵێن كه توشبوون به ڤایرۆسی ئایدز چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش پشكنینی نه‌خۆشی شه‌كره ڕویداوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی cnn ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتوه له ساڵی 2018 زیاتر له 61 هه‌زار كه‌س له ئێران توشی نه‌خۆشی ئایدز بوون و 2600 كه‌س به‌هۆی ئه‌م نه‌خۆشیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ته‌نها %36 ی توشبوان به ئایدز له ئێران له نه‌خۆشیه‌كه‌یان ئاگادارن و %20 یان چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و %17 یان كه‌وتونه‌ته حاڵه‌تێكی مه‌ترسیداری ئه‌م نه‌خۆشیه.
AM:09:36:07/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 3760
جار خوێنراوه‌ته‌وه