‌كۆمه‌ڵێك رێنمایی بۆ ئەو کەسانەی چاودێری منداڵێک دەکەن کە توشی زەبری دەرونی بووە

وێستگە ستایل-

منداڵان توشی زەبری دەرونی دەبن و ئەو زەبرەش کاریگەی دەخاتە سەر ژیانیان، لەوانەیە ببێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشییەکانی پاش زەبر وەکو "نەخۆشی فشاری پاش زەبر"، دكتۆر جەعفەر عومەر پزیشکی نەخۆشییە دەرونییەکان له‌م بابه‌ته‌دا كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ منداڵه‌كه‌یان توشی زه‌بری ده‌رونی بووه‌.

 ئەم رێنماییانە بۆ دایک و باوک و کەسوکاری نزیکە کە چۆن مامەڵە بکەن لەگەڵ ئەو منداڵەی تووشی زەبری دەرونی بووە:

1-  دورکەوتنەوە لە تورەبوون و سەرزەنشتکردنی منداڵەکە، بۆ نمونە ئەوەی کە لای ئێمە باوە و بە منداڵی دەڵێین "ترسنۆک, چی بووە بۆ والەخۆت دەکەیت" ئەم وتەو قسانە هیچ هاوکاری منداڵەکە ناکات.

2-  دڵنیاکردنەوەی بەردەوامی منداڵ کە سەلامەت و پارێزراوە. ئەمەش بە وتە و رەفتار دەکرێت.

3- قسەبکەن لەبارەی روداوەکەوە، ئەمەش ئەگەر منداڵ خۆی ویستی یان باسی کرد. بەتایبەت لەشێوەی چیرۆک و یاریدا.

4-  هاوکاریبکە لە دەرخستنی هەستەکانیدا، بۆ نمونە با لەو ماوەدا وێنەبکێشێت، یان داوای لێبکە چیرۆکت بۆ بگێرێتەوە، لەم رێگایانەوە خۆی خاڵی دەکاتەوە.

5- ئەنجامدانی کارە رۆتینییەکانی رۆژانە و فەرامۆشنەکردنی وەکو خۆشۆردن، چونە قوتابخانە, یاریکردن.

6- فێرکردنی میکانیزمەکانی خۆخاوکردنەوە وەکوو هەناسەدانی قوڵ.

7-کارئاسانی بۆ خەو و خواردنی تەندروست.


PM:01:29:05/10/2019


ئه‌م بابه‌ته 10404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل