له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه باشتر وایه له مه‌نجه‌ڵی بوخاردا خواردن ئاماده بكه‌یت
وێستگە ستایل-
زۆر كه‌س له ده‌نگی مه‌نجه‌ڵی بوخار بێزار ده‌بن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ ماڵێك نیه خاڵی بێت له‌م جۆره مه‌نجه‌ڵه و ئه‌و خواردنانه‌ی به‌م جۆره مه‌نجه‌ڵه ئاماده ده‌كرێت سوودی بۆ ته‌ندروستی زۆره.
له ئه‌مڕۆدا به‌هۆی هاتنی چه‌ندین هۆكار و ئامێری جیاواز ڕه‌نگه به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره مه‌نجه‌ڵه كه‌می كردبێت به‌ڵام پسپۆڕانی خۆراك ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م جۆره مه‌نجه‌ڵه كاتی ئاماده‌كردنی خواردن كه‌مده‌كه‌نه‌وه و بۆ چاره‌كێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خواردنه‌كه كه‌متر پێویستی به كوڵاندن ده‌بێت و زووتر ئاماده ده‌بێت و خواردنه‌كان به‌ها خۆراكیه‌كه‌ی خۆیان له‌ده‌ست ناده‌ن و تامیشیان خۆشتره.
ئاماده‌كردنی خۆراك به‌م جۆره مه‌نجه‌ڵه ئاسانه به‌جۆرێك له ماوه‌یه‌كی كاتی كه‌مدا پله‌ی گه‌رمای ناو مه‌نجه‌ڵه‌كه ده‌گاته 100 پله‌ی سلیزی، به‌ڵام باشتر وایه له‌كاتی كڕینی ئه‌م جۆره مه‌نجه‌ڵانه‌دا جۆرێكی زۆر گونجاو و به‌هێز هه‌ڵبژێریت چونكه به‌كارهێنانی جۆری خراپ و نه‌زانینی به‌كارهێنانی واده‌كات ئه‌م مه‌نجه‌ڵه ببێته نارنجۆكێكی ته‌وقیتكراو له ماڵه‌كه‌تدا.
AM:11:25:05/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 4496
جار خوێنراوه‌ته‌وه