هۆكارهكانی مردنی كتوپڕی منداڵ له شهودا
وێستگە ستایل-
مردنی کوتوپڕی پێشبینی نەکراوی مناڵی خوار تەمەن ۱ ساڵە بەجۆرێک کە هیچ ڕونکردنەوەیەک نەبێت بۆ هۆکاری مردنەکەی پاش هەموو پشکنینەکانی وەک توێکاری جەستەو تاقیگە و نەبوونی نەخۆشیەکی دیاری کراو، ئهم حاڵهته پێی دهوترێت "شهوه بردی" دكتۆر تیشک محمد سلام پسپۆڕی نەخۆشی مناڵ و کۆرپە لهم بابهتهدا هۆكاری ئهم حاڵهته كتوپڕه ڕوون دهكاتهوه.
ئەم منداڵانە مەترسی شەوەیان زیاترە :
1- ئەو هۆکارانەی پەیوەندی بە مناڵەکەوە هەیە؛
- یەکەم ساڵی تەمەن (بەتایبەتی ۲- ٤ مانگ)
- منداڵی نەبەکام
- شیری دایکی نەدرێتێ
- کوڕ
- مەمە وشکە نەگرێت
- لەهەمان جێگەی دایک و باوک یان لەگەڵ منداڵی تردا بخەوێنرێت
- ئەومناڵانەی گەشەیان دواکەوتبێت
- وەرزی سەرما
- شوێنی نوستنەکەی زۆر نەرم بێت
- نوستنی لەسەر دەم یان لەسەر لا
- کوتانەکانی بەتەواوی بۆ نەکرابێت
- گەرمای لە ڕادەبەدەر
- منداڵەکە نەخۆش بێت ( تای هەبێت بەهۆی نەخۆشیەوە)
- دوکەڵی جگەرە ( لەسکی دایکیداو دوای لەدایک بونیش)
- برا یان خوشکی منداڵەکە پێشتر شەوە بردبێتی
2- ئەو هۆکارانەی پەیوەندی بە دایکەوە هەیە:
- سەردانەکانی چاودێریکردنی کاتی دووگیانی بەتەواوی ئەنجام نەدابێت
- دایکی جگەرەکێش (کاتی دووگیانی و دوای دووگیانی)
- تەمەنی دایک زۆر کەم بێت ( دایکی زۆر گەنج)
- ئاستی خوێدەواری و زانستی کەم بێت
- باری دارایی و کۆمەڵایەتی کەم بێت
- ماوەی نێوان سکپڕیەکانی کەمتربێت
- بەکارهێنەری مادە کحولیەکان یان هۆشبەرەکان بێت
- ئەو دایکانەی کە بەتەنها ئەژین ( لەگەڵ هاوسەرەکەی نەژی)
- لەڕووی بەها خۆراکیەکانەوە تەندروست نەبێت یاخود کەموکوڕی هەبێت
- کاتی دووگیانی کۆرپەکەی وەک پێویست ئۆکسجینی بۆنەچوبێت یان گەشەی نەکردبێت
چهند ڕێنماییهك بۆ کەمکردنەوەی مەترسیەکانی (شەوە):
- هەموو منداڵێکی تەندوستی تازە لەدایکبوو پێویستە لەسەر پشت بخەوێنرێت ( دەتوانرێت هەندێ کات بخرێتە سەردەم - کە منداڵەکە بەخەبەرەو خۆت چاودێری دەکەیت )
- لەهەمان ژوری نوستنی دایک وباوکی بێت بەڵام جێگەی نوستنەکەی جیابێت و ئەگەر لەدایکیەوە نزیک بێت باشترە بەمەبەستی شیرپێدانی.
- شیری دایکی بدرێتێ بەتایبەتی ٦ مانگی سەرەتا.
- بەدورگرتنی کۆرپەکە لە دووکەڵی جگەرە.
- تەنها ئەوکاتەی کۆرپەکە دەخرێتە جێی نوستنەکەی مەمکە وشکەکەی بدرێتێ و ئەو منداڵانەی کە شیری دایک دەخۆن پاش ئەوەی بەتەواوی فێری مژینی مەمکی دایکیان بوون ئینجا مەمکە وشکەیان بدرێتی ( پاش چەند هەفتەیەک).
- جێگەی نوستنی کۆرپەکە زۆر نەرم وشل نەبێت کە تیایا نوقم ببێت ، سەرین بەکارنەهێنرێت و دەموچاوی بە بەتانی دانەپۆشرێت.
- نابێت کۆرپەکە زۆر بەتوندی بپێچرێتەوە، نابێت جلوبەرگی تەسکی لەبەربکرێت و نابێت زۆر گەرم داپۆشرێت.
- کوتانەکانی منداڵ لەکاتی گونجاودا بکرێت.
AM:10:26:05/10/2019
ئهم بابهته 6192
جار خوێنراوهتهوه