" چەندین ساڵ دەرفەت نەبوو سەردانی بکەم، کەچی ئێستا ئەچمە سەر گۆڕی"
وێستگە ستایل-
وێستگە ستایل
لەیلا جەمال، خانمە میدیاکار و پێشکەشکاری باشوری کوردستان دوای سەردانکردنی گۆڕی نەوشیروان مستەفا، رێکخەری پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان، لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسینێکی بڵاوکردووەتەوەو بۆی نوسیوە " چه‌ندین ساڵ ته‌نها ده‌رفه‌تێكم نه‌هێنا بچم سه‌ردانی ئه‌و بكه‌م، سیاسیه‌كی جوان و دیموكراتی دونیا شێواوه‌كه‌ی ئێمه، كه‌چی ئێستا ئه‌چمه سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی".
دەقی نوسینەکەی لەیلا جەمال بۆ نەوشیروان مستەفا :
ژیان سه‌راپا ده‌رفه‌ته
چه‌ندین ساڵ ته‌نها ده‌رفه‌تێكم نه‌هێنا بچمه سه‌ردانی ئه‌و بكه‌م, سیاسیه‌كی جوان و دیموكراتی دونیا شێواوه‌كه‌ی ئێمه.
كه‌چی ئێستا ئه‌چمه سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی.
بێ منه‌تی چه‌ند خۆشه خوایه، نازانم له بنه‌ڕه‌تدا چی مرۆڤ بێ منه‌ت ئه‌كا له شته‌كانی ده‌ورو به‌ری، (هه‌ڵبه‌ت له مرۆڤه‌كان نا).
وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م پیاوه هه‌یبوو.
ئه‌و ڕۆژه‌ی له گرده‌كه ڕۆیشتم، دڵم به‌وه خۆش بوو كه بێ ئه‌وه‌ی چاوم له دوای هیچ بێ، هه‌ر كات ویستم ئه‌توانم بێمه سه‌ردانی هاوڕێ و دۆسته‌كانمان، جه‌ند خۆشه به ڕێگه‌یه‌كدا بڕۆیت به ئارامیه‌وه ئاوڕی بۆ به‌یته‌وه.
پێم وایه هێشتا زۆر زووه بۆ زۆر شت، بۆ زۆر قسه، بۆ زۆر كار.
به‌ڵام هه‌موو ساتێك كاتی ئه‌وه‌یه تیایا ئه‌وانی ترت خۆش بوێ، تیایا خۆگر بیت به‌رامبه‌ر هه‌ستی شه‌ڕه‌نگێزی و توڕه‌یی، كه‌مێكیش ئیگۆكه‌ت كۆنترۆڵ بكه‌یت.
پێزانینیش نرخی خۆی هه‌یه، مرۆڤ له به‌ربه‌ریه‌ت دا پێكه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی نیه له نێوان ئاڕاسته جیاوازه‌كان دا، له نێوان سه‌رچاوه پێكهێنه‌ره‌كانی ئه‌م بوونه‌دا.
ئازایه‌تی و جیاوازی له‌وه‌دایه به‌ر له‌هه‌ر كه‌س بڕۆیت ده‌ستی نه‌یاره‌كانت بگوشی، به گوفتارو كردار‌و پڕۆژه له پێناو چاكه‌ی هه‌مواندا، پیشانی بده‌یت چۆن جیاوازی، پێیان بڵێیت كێشه‌كه‌مان له چی دایه.
به‌ڵێ هه‌مومان، چونكه چاره‌نوسی ئه‌م گه‌ردونه‌و هه‌ساره‌كه‌و گه‌له‌كان و گروپه‌كانیش پێكه‌وه‌یه، ته‌نها ڕێگه‌ی مانه‌وه‌شمان چاك بوون، ڕێك وه‌ك ئه‌وه‌ی شه‌خسی ئه‌م پیاوه كردی.
هیچ گه‌لێك له‌وه سودی نه‌بینیوه هه‌ر گروپه‌و دۆڵێك و گردێك بگرێ، و هه‌ر یه‌ك له ئاوازێك بۆ خۆی بخوێنێ.
ئه‌زانین ڕۆژهه‌ڵات و مرۆڤه‌كانی كه‌مێك نامۆن به‌م كلتوره، جونكه تیایی نه‌ژیاوین، پێی گۆشنه‌كراوین.
به‌ڵام ئه‌ی ئه‌ركی مه‌زنه پیاوو ژنه‌كان چیه؟
PM:12:57:26/09/2019
ئه‌م بابه‌ته 25308
جار خوێنراوه‌ته‌وه