‌ شاباز زەمانی کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

وێستگە ستایل-


وێستگە ستایل

شاباز زەمانی نوێترین کلیپی خۆی بە ناوی "چوار دیوار" بڵاو دەکاتەوە.  

لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام کە 429 هەزار فۆڵۆوەرزی هەیە شاباز زەمانی نوسیویەتی " چاوەڕێ بن شەوی هەینی 27 ی ئەم مانگە نوێترین گۆرانیم بە ناوی چوار دیوار بڵاودەبێتەوە".

زەمانی ئەوەشی نوسیوە کلیپەکە کاتژمێر 8 ی شەوی جومعە لە کەناڵەکانی کوردماکس بڵاودەبێتەوەو لە پەڕە تایبەتیەکەشی لە ئینستاگرام لینکی گۆرانیەکە بڵاودەکاتەوە.

شاباز زه‌مانى ساڵى 1990 لە شارى سلێمانی لەدایكبووە‌، لە ساڵی 2017 ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە، خاوه‌نى چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.


AM:11:16:26/09/2019


ئه‌م بابه‌ته 7860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌